Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:10

تووشبوویەكی ئاوڵەی مەیموون لە توركیا تۆمار كرا

کوردستان TV
100%

فەخرەدین كۆجا ، وەزیری تەندروستیی توركیا رایگەیاند: دەركەوتووە نەخۆشێك لە توركیا تووشی ئاوڵەی مەیموون بووە، ئەم نەخۆشە تەمەن 37 ساڵەیە كە تووشی ناتەواوی كۆئەندامی بەرگریی هاتووە، لە خەڵك جیا كراوەتەوە.
فەخرەدین كۆجا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی رایگەیاند: دەركەوتووە نەخۆشێك تووشی ئاوڵەی مەیموون بووە. ئەم نەخۆشە كە تەمەنی 37 ساڵە، تووشی ناتەواوی كۆئەندامی بەرگریی هاتووە، لە خەڵك دوور خراوەتەوە.
وەزیری تەندروستی توركیا ئاماژەی بەوە داوە كە چاودێری ئەوانەیش كراوە كە بەركەوتنیان لەگەڵ نەخۆشەكەدا هەبووە و تاكوو ئێستا حاڵەتی دیكە تۆمار نەكراوە .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.