لە درێژەی ڕكابەریەكانی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی كراوەی ویمبڵدۆنی بریتانی لە یاری تێنسی سەرزەوی كە سێیەم پاڵەوانێتی ئەم وەرزەی گراندسلامەو لە قۆناغی دووەمی ئاستی پیاواندا، نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی سێیەمی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان و خاوەنی سێ نازناوی پێشووی پاڵەوانێتیەكە بە سێ كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە تاناسی كۆكیناكیسی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی حەفتاونۆیەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوەو گەیشتە قۆناغی سێیەم.
ئەنجامی كۆمەڵەكان شەش یەك، شەش چوار، شەش دوو بوو، دیۆكۆڤیچ هەوڵی بردنەوەی چوارەم نازناوی لەسەریەك و حەوتەم نازناوی پاڵەوانێتیەكە لە كاروانی پیشەگەری خۆی دەدات و لە قۆناغی داهاتووش ڕووبەڕووی میۆمێر كێكمانۆڤیچی هاونیشتیمانیەكەی دەبێتەوە.
لە یاریەكی دیكەی قۆناغی دووەمی هەمان پاڵەوانێتی و هەر لە ئاستی پیاواندا، كارلۆس ئەلكاراز تێنسزانی لاوی ئیسپانی و پۆلێنكراوی حەوتەمی ڕیزبەندی جیهان بە سێ كۆمەڵەی بێ وەڵام و بە ئەنجامی شەش چوار، حەوت شەش، شەش سێ سەركەوتنی لەبەرامبەر تالۆن گریك سپۆری هۆڵەندی و پۆلێنكراوی پەنجاوسێیەمی ڕیزبەندی جیهان تۆماركردو خۆی گەیاندە قۆناغی سێیەم و لەم قۆناغەش ئەلكاراز یاری لەگەڵ ئۆسكار ئۆتێی ئەڵمانی دەكات .
نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی كراوەی ویمبڵدۆنی بهریتانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.