Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 13:19

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ماوەی 18 مانگدا زیاتر لە 100 کەس لە کەمپی هۆل کوژراون

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ کە لە عومران رەزا، رێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا گواستیانەوە و رایانگەیاند، لە ماوەی 18 مانگدا زیاتر لە 100 کەس لەنێو کەمپی هۆل لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کوژراون.
رێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا, رایگەیاند، کەمپەکە بەدەست نەبوونی ئاسایشەوە دەناڵێنێت، ژیانی منداڵە دەستبەسەرەکانی نێو کەمپەکە بە ئایندەیەکی نادیار سپێردراوە. ئاماژەشی پێدا، 94%ی دەستبەسەرەکان ئافرەت و منداڵن و گوتیشی: "شوێنێكی زۆر توندە و تادێت نائارامتر دەبێت.. لە مانگی یەکی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا 106 تاوانی کوشتن لەو کەمپە روویداوە و زۆرێک لە کوژراوەکان ئافرەتن. نزیکەی 27 هەزار دەستبەسەری عێراقی و 18 بۆ 19 هەزار سووری و نزیکەی 12 هەزار هاووڵاتیی بیانی لەو کەمپە هەن".
ئەوەشی خستە روو، زۆرێک لە وڵاتان کە دەبێت گەڕانەوەی هاووڵاتییانیان قبووڵ بکەن رەتی دەکەنەوە ئەو کارە ئەنجام بدەن، تەنها چارەسەر چۆڵکردنی ئەو کەمپەیە.
بە گوتەی عومران، 14.6 ملیۆن کەس لە سووریا پێویستییان بە یارمەتیی مرۆیی هەیە، کە ئەمەش بەرزترین داتایە لەوەتەی شەڕی نێوخۆیی لەو وڵاتە دەستی پێ کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.