وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م گیانله‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی به‌هۆی په‌تای كۆلێرا له پارێزگاكانی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا ڕاگه‌یاند.
دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق گیانله‌ده‌ستدانی ئافره‌تێكی به‌هۆی كۆلێرا له پارێزگای كه‌ركووك ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مردنی كه‌سێكی تری كه منداڵێكه له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌هۆی په‌تای كۆلێرا ڕاگه‌یاند.
لای خۆیه‌وه سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 حاڵه‌تی تووشبوونی نوێیان به په‌تای كۆلێرا له ته‌واوی عێراق تۆمار كردووه.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه به‌م تووشبووه نوێیانه، كۆی گشتی توشبووانی په‌تای كۆلێرا له عێراق گه‌یشتنه 76 حاڵه‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.