خاوه‌ن دوو نازناوی ویمبلدۆنی كراوه ئه‌ندی مۆرای به‌ريتانی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باشبوونی دۆخی ته‌ندروستی خۆی راگه‌یاند.
له‌گه‌ل نزیكبوونه‌وه‌ی به‌رێوه‌چوونی ركابه‌ریه‌كانی ویمبلدۆنی كراوه‌ی دوو هه‌زارو بیست و دوو، مۆرای له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا روونیكرده‌وه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو دۆخی ته‌ندروستیم باشبوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، بۆیه له‌ئێستادا ده‌توانم بلێم له‌م ماوه‌یه به‌هێواشی ده‌ستم بهراهێنانهكان كردۆته‌وه‌و توانیویهتم چه‌ند یاریه‌كی مه‌شق كاری ئه‌نجام بده‌م.
هه‌روه‌ها مۆرای نه‌یشارده‌وه، له‌سه‌ره‌تا هه‌ستی به‌ئازارێكی زۆر كردوه‌و دڵنیا نه‌بووه له‌وه‌ی بتوانێت به‌شداری ركابه‌ریه‌كان بكات، به‌ڵام له‌ئێستادا دۆخی به‌ره‌و باشبوون چووه، ئه‌ندی مۆرای له هەفتەی ڕابردوو لەمیانی ركابه‌ریه‌كانی پاڵەوانێتی یانەکانی شاژن بەهۆی تووشبوونی به‌فشاری ماسوولكه‌كانی سكی، بۆیه كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، به‌لام له‌ئێستادا به‌وته‌ی خۆی دۆخی به‌ره‌و باشبوون چووه.
ئه‌ندی مۆرای به‌ريتانی باشبوونی دۆخی ته‌ندروستی خۆی راگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.