Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 18:49

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 18 تووشبووی نوێی كۆلێرای له‌ كه‌ركووك ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چه‌ندان حاڵه‌تی نوێی تووشبوونی په‌تای كۆلێرای ڕاگه‌یاند كه‌ له‌نێویاندا 18 له‌ تووشبووه‌كان له‌ پارێزگای كه‌ركووكن.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28 حاڵه‌تی نوێی په‌تای كۆلێرایان تۆمار كردووه‌ و به‌مه‌ش كۆی گشتی تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ عێراق بۆ‌ 47 كه‌س به‌رزبوونه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: تووشبووه‌ نوێیه‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌شبوون: كه‌ركووك 18 تووشبوو، به‌غدا – ڕه‌سافه‌ 5 تووشبوو، دیاله‌ 2 تووشبوو، زیقاڕ 2 تووشبوو، بابل 1 تووشبوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئاماده‌كاری ته‌واویان كردوو و ده‌توانن ڕووبه‌ڕووی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو ببنه‌وه‌.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.