Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 23:26

4 وڵات بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی زێڕی رووسیا دەدەن

کوردستان TV
100%

بەریتانیا، ئەمریكا، كەنەدا و ژاپۆن بڕیاریاندا قەدەغەكردنی هاوردەكردنی زێڕ لە ڕووسیا بسەپێنن.
ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، جۆ بایدن ،سەرۆكی ئەمریكا و سەركردەكانی دیكەی گروپی حەوت رێكدەكەون لەسەر قەدەغەكردنی هاوردەكردنی زێڕ لە رووسیا.
جێگای ئاماژەیە كە بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ گەیشتنی بە لوتكەی گروپی حەوت لە ئەڵمانیا ئەم هەنگاوەی پشتڕاست كردەوە.
هەروەها رۆژنامەكە جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەم سزایانە بۆ ئەو زێڕە دەگونجێت كە دوای سەپاندنی قەدەغەكردن دەردەهێنرێت، هەروەها كاریگەری لەسەر ئەو زێڕە نابێت كە پێشتر كڕدراوە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.