Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 14:20

لەكاتی خەوتن ڕووناكی لە ژوورەكەتدا بەجێ مەهێڵە

کوردستان TV
100%

هەموو كەسێك شێوازێكی دیاریكراوی خەوتنی هەیە، لە كاتێكدا هەندێك كەس دەیانەوێت گڵۆپەكان داگیرسێنن، هەندێكی تر دەچن بۆ ئەوەی بە تەواوی گڵۆپەكان بكوژێننەوە.
لەوبارەیەوە فیلیس زی، بەرپرسی پزیشكی خەو لە قوتابخانەی پزیشكی زانكۆی نۆرس وێستەرن، ڕوونیكردەوە كە بەركەوتن بە هەر بڕە ڕووناكییەك لە كاتی خەوتندا پەیوەندی بە نەخۆشییە مەترسیدارەكانەوە هەیە.
باسی لەوەش كردووە كە ئەم خووە ڕەنگە ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشی شەكرە و قەڵەوی و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە پیاوان و ژنانی بەساڵاچوودا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە خەڵك هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی لە كاتی خەوتندا بەركەوتەی ڕووناكییان لێی دووربێت یان كەمی بكەنەوە.
زی سەرپەرشتی توێژینەوەیەكی لەسەر ئەم بابەتە دەكرد و دەركەوت كە خەوتنی تەنها یەك شەو بە ڕووناكییەكی كەم، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی شەكری خوێن و لێدانی دڵ لە گەنجان لە كاتی تاقیكردنەوەكەدا.
هەروەها ئەنجامەكان دەریخستووە كە بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ لە شەودا هۆكارێكی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ لە داهاتوودا، لە كاتێكدا بەرزبوونەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا نیشانەی بەرگری ئەنسۆلینیە، كە لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.