لە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵەوە 131 كۆچبەری دیكەی بە رەگەز ئەفغانی كە بە رێگای نایاسایی چووبوونە ناو خاكی توركیاوە، بە فڕۆكە دیپۆرتی وڵاتەكەیان كرانەوە.
لە توركیا هەوڵەكانی رێگەگرتن لە كۆچی نایاسایی و دیپۆرتكردنەوە درێژەی هەیە.
لەو چوارچێوەیەشدا رێككاری یاسایی لە بەرامبەر 131 كۆچبەری بە رەگەز ئەفغانی تەواوبوو كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرابوون و گواسترابوونەوە بۆ ناوەندەكانی گەڕانەوەی كۆچبەران.
لە رێگەی ئەو بەڵگەیەی كە سەرۆكایەتی فەرمانگەی كۆچ بۆی ئامادەكردبوون، كۆچبەرەكان لە رێگەی فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵەوە دیپۆرتی وڵاتەكەیان كرانەوە.
توركیا 131 كۆچبەری دیكەی دیپۆرتكردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.