Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 15:54

كولـلە بەبۆنكردن دەتوانێ نەخۆشی شێرپەنجە دەستنیشان بكات

کوردستان TV
100%

توێژەرانی زانكۆی ویلایەتی میشیگان بۆیان دەركەوتووە كە كولـلە دەتوانێت جیاوازی بكات لە نێوان ئەو خانانەی كە دەبنە هۆی 3 جۆر شێرپەنجەی دەم و ددان.
توێژەران ئاشكرایان كردووە كە مێشكی كولـلەیان كردۆتەوەو دواتر ئامێری ئەلیكترۆنییان لەو ناوچانەدا داناوە كە پەیوەندییان بە جەمسەرگیری بۆن هەیە،.
زاناكان چاودێری مێشكی مێرووەكەیان كردووە بۆ ئەوەی كاردانەوەیان هەبێت، ئەنجامەكانیش دەریدەخەن كە هەر شێرپەنجەیەك سیگناڵێكی كارەبایی ناوازە لە مێشكیدا بڵاو دەكاتەوە، هەروەها خانە غەیرە شێرپەنجەییەكانیش سیگناڵی تایبەتی خۆیان هەبووە.
لەوبارەیەوە دیپاجیت سەها، ئەندازیاری بایۆپزیشكی كە سەرپەرشتی توێژینەوەكە دەكات، نووسیویەتی: "توێژینەوەكە دەریدەخات كە دەتوانرێت 3 جۆری جیاوازی شێرپەنجەی دەم و ددانی مرۆڤ بە توندی جیا بكرێتەوە بە هێنانەكایەی وەڵامی بۆنكردن لە بڕبڕەی هەوای مێرووەكاندا.
تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە كە ئەم ڕێگایە تا چەند لەگەڵ جۆرەكانی تری شێرپەنجەدا كاردەكات. 
توێژینەوەكانی پێشوو دەریانخستووە كە دەتوانرێت سەگ جێگیر بكرێت بۆ دیاریكردنی چەندین شێرپەنجە، لەوانە ئەوانەی لە مەمك و سییەكاندان، بە هەڵمژینی هەناسەی نەخۆشەكان.
هەروەها زانایانی فەرەنسی بۆیان دەركەوتووە كە دەتوانرێت مێروولەكان ڕاهێنانیان پێبكرێت بۆ دیاریكردنی خانە شێرپەنجەییەكان .
ژێدەر/ سكای نیوز
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.