Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 14:43

سلێمانی... مانگی ڕابردوو 855 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان لەدایك بوون

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 3.789 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری یان كردووە لەشاری سلێمانی و لەو ژمارەیە 957 نەخۆش داخڵ كراون.

مانگی ڕابردوو 855 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون كە 449 یان كوڕ بوون و 406 منداڵیان كچ بووە و  526 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و ئەوانی دیكەش لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 460 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 14 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 98 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ لەبەشی نەبەكام تۆماركراوە و 1.226 سۆناریش گیراوە.

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.