Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 12:00

ئاگر لە دارستانی قەزای ماڕماڕیسی توركیا كەوتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دارستانەكانی توركیا لە رێگەی 20 هێلیكۆپتەر و 14 فرۆكەوە دەستی كردووە بە كوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی دارستانی ماڕماڕیسی گرتووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵ و دارستانی وڵاتەكە وەرگیراوە، نزیكەی هەزار و 600 كەس سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئەو ئاگرەن كە كاتەكانی دوێنێ ئێوارە لە دارستانی گوندی ئامازۆن لە ناوچەی هیسارئۆنوی قەزای ماڕماڕیس لە پارێزگای موغڵا كەوتەوە.
ئاگرەكە كە بەدرێژایی شەو لە رێی وشكانیەوە هەوڵی كوژاندنەوەی درا، تیایدا 363 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە و 39 ئامێری كار كاریان كرد بۆ كوژاندنەوەی و، لەگەڵ خۆرهەڵاتنیشدا 20 هێلیكۆپتەر و 14 فرۆكە بەشداریان كردووە لە هەڵمەتی كوژاندنەوەی ئاگرەكەدا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.