Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 23:55

مامۆستایه‌كی زانكۆی ئەزهەر: كوردستان لای میسرییەكان تایبەتمەندی خۆی هەیە 

کوردستان TV
100%

دكتۆر محمود زاید، مامۆستای زانكۆی ئەزهەر و دۆستی كورد رایدەگەێنێت، كوردستان لای میسرییەكان تایبەتمەندی خۆی هەیە.
وشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەئامادە بوونی بەشێك لە ئەندامی مەكتەب و بەرپرسی مەكتەبی پارتی لە وڵاتی میسر، پێشوازی لە دكتۆر محمود زاید ،مامۆستای زانكۆی ئەزهەر و دۆستی كورد كرد.
لە میانەی ئەو پێشوازییەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرا و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی ئاماژەی بە دۆخی ئەمڕۆی كوردستان و تێروانینی پارتی بۆ بابەتە هەنوكەییەكان كرد و هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی وڵاتی میسر كرد.
لە لای خۆیەوە د محمود وێرای سوپاسی بۆ پێشوازی گەرم ئاماژەی بە ئەزموونی دیموكراسی كوردستان و هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا زیاتر بەرەو پێش بچێت و رایگەیاند: كوردستان لای میسرییەكان تایبەتمەندی خۆی هەیە.
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.