Erbil 40°C چوارشەممە 06 تەمووز 18:56

وه‌زیری ته‌ندروستی نه‌خۆشانی سكچوون و كۆلێرای له‌ سلێمانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

دره‌نگانی ئه‌مشه‌و دووشه‌م وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری سلێمانی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاره‌كه‌ی كرد تا له‌ ڕه‌وشی نه‌خۆشانی سكچوون و كۆلێرای بكۆڵێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دره‌نگانی ئه‌مشه‌و د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی خێرا به‌دواداچوونی ڕه‌وشی نه‌خۆشانی سكچوونی توند و كۆلێرایه‌ له‌ شاری سلێمانی.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: د. سامان به‌رزنجی له‌گه‌ڵ پزیشكان له‌ نزیكه‌وه‌ ڕێكاری چاره‌سه‌ری و پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشانی سكچوون و كۆلێرای كۆڵییه‌وه‌.

جێی باسه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ عێراق به‌گشتی و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌تایبه‌تیش پارێزگای سلێمانی نه‌خۆشی سكچوون و كۆلێرا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری منداڵان و هاووڵاتییان به‌گشتی له‌ نه‌خۆشخانه‌كان خه‌وێنراون.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.