لە شاری ماڵاتیاوە بە فڕۆكە 227 كۆچبەری بە رەگەز ئەفغانستانی، سنوورداشی وڵاتەكەیان كرانەوە.
كاروباری ناردنەوەی ئەو كۆچبەرانەی لە بەرواری جیاجیادا لە شارەكانی توركیا دەستگیر كراون و بە شێوەی كاتی لە ناوەندەكانی ناردنەوەی كۆچبەراندا دەمێننەوە، بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەشدا لە ناوەندی ناردنەوەی كۆچبەرانی شاری ماڵاتیاوە، 227 كۆچبەری بە رەگەز ئەفغانستانی بە پاس برانە فڕۆكەخانەی شارەكە و لەوێوە سنوورداشی وڵاتەكەیان كرانەوە.
كۆچبەرەكان، لە ژێر چاودێری هێزە ئەمنییەكانی توركیادا سواری فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی ئەفغانستان كران و بەرەو كابوڵ بەڕێكەوتن.
لە لایەكی دیكەشەوە بڕیارە تا 21ی حوزەیران 908 كۆچبەری دیكەی ئەفغانستانی لە شاری ماڵاتیاوە بە چوار گەشتی ئاسمانی سنوورداشی وڵاتەكەیان بكرێنەوە.
توركیا 227 كۆچبەری سنوورداش كردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.