Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 20:31

لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دەست بەکارەکانی دەکات

کوردستان TV
100%


 بڕیارە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی14ی پارتی دەست بەکارەکانی بکات و جێگری سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێ، لە رۆژانی داھاتوو لیژنە بڕیار لەسەر کارەکانی دەدات بۆ ئامادەکاریەکانی کۆنگرە و ئەوەی پێویستە بۆ سەرخستنی کۆنگرەی 14ی پارتی ئەنجام دەدرێت.

نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئیدریس ھادی بۆ ئامادەکاری بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ی پارتی پێکھاتووە و سەرۆک و جێگر و یاریدەدەر و ئەندامانی لیژنە دیاریکراون، لە رۆژانی داھاتوو لیژنەکە دەست بەکارەکانی دەکات بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان".

جێگری سەرۆکی لیژنەی باڵای کۆنگرەی 14ی پارتی  ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لە رۆژانی داھاتوو لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی کۆدەبێتەوە و تێدا بڕیار لەسەر ئامادەکاریەکان دەدات، چی پێویستە بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرە بڕیاری لێوە دەدرێت، ئێمە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی کارەکانمان بەڕێوەدەبەین.

نەجات حەسەن روونیکردەوە: ئەوەی پێویستە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی ئەندامانی کۆنگرە ئەنجامی دەدەین، رۆژانی داھاتوو لیژنەکە پلانی کارەکانی دیاری دەکات، کۆبوونەوەی خۆمان دەبێت و ئەرکەکان دابەش دەکرێن.

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.