Erbil 40°C پێنجشەممە 07 تەمووز 17:21

له‌ پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی لیبێمای هۆڵه‌ندی ئیكاتێرینا ئه‌لێكساندرۆڤا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئارینا سابالێنكا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌جیهانی تۆپی زه‌ردو له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی لیبێمای هۆڵه‌ندی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی كچان، هه‌ردوو كچه‌ تێنسزان ئیكاتێرینا ئه‌لێكساندرۆڤای ڕوسی خاوه‌ن پۆلینی سییه‌می جیهانی و ئارینا سابالێنكای بیلاڕوسی خاوه‌نن پۆلینی شه‌شه‌می جیهانی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌.
 دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو كچه‌ تێنسزان، دواجار ئیكاتێرینا ئه‌لێكساندرۆڤای ڕوسی توانی له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر و هه‌ژده‌ خوله‌ك هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی حه‌وت پێنج، شه‌ش هیچ بباته‌وه‌.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ ئیكاتێرینا ئه‌لێكساندرۆڤا نازناوی تێنسی لیبێمای نێوده‌وڵه‌تی برده‌وه‌ و كۆی نازناوه‌كانی له‌جیهانی پیشه‌گه‌ری گه‌یانده‌ هه‌شته‌م نازناو، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین نازناوه‌ ئه‌م كچه‌ تێنسزانه‌ رووسیه‌ له‌دوای سالی دوو هه‌زارو بیست به‌ده‌ست بێنێت.       


 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.