Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 10:25

فۆڕمی دابه‌شكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


 ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فۆڕمی دابه‌شكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینانی  راگه‌یاند. 
ده‌قی راگه‌یاندراوی ده‌سته‌: 
دەستەی وەبەرهێنان فۆڕمێکی سەرەتایی بۆ ئەوانەی شایستەن و دەیانەوێ سوودمەندبن لە ٢٠ ھەزار یەکەکەی کرێنشینان بەردەست دەخات ، بۆ بەرچاوڕوونی پڕۆسەی تۆمارکردن ، لەخوارەوە دەتوانن سوود لە  فۆڕمەکە وەرگرن کە زانیارییەکی سەرەتاییە بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویست.
دەستەی وەبەرهێنان بەردەوامە لە داڕشتن و دروستکردنی فۆڕمەکە بەشێوەیەکی تەندروست بێ هیچ کەموکوڕیییەک.
دەستەی وەبەرهێنان و دامەزراوەی "کان" دوو هەفتەیە سەرقاڵی داڕشتنی فۆڕمەکەن و هەفتەی داهاتووش فۆڕمەکە بەشێوازی ئەلیکتڕۆنی و بە ئۆنڵاین ، لەژێر چاودێری دەستەی وەبەرهێنان ، لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەست دەبێت.
لەماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەیجی دەستەی وەبەرهێنان ، لینکی فۆڕمەکە پۆست دادەنێرێت.
راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.