Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 05:42

ئه‌مڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئاياری  دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه‌.
وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌مڕۆ   سێشه‌ممه‌، 7 ى 6 ى 2022،  مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێت ، سبه‌ی چوار شەممەش مووچەی وەزارەتی دارایی  و ئابووری ، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابه‌ش دەكرێت.
 رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش 9 - 6- 2022،مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاكەوتن دابه‌شده‌كرێت .

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران بۆ ڕۆژانی دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌:

رۆژی 2ی حوزەیران،  وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند،  رۆژی دووشه‌ممه‌ش 6 ى 6 ى 2022، خشته‌ی مووچه‌ی مانگی ئایار به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستیپێكرد، كه‌ لە ماوەی 21 رۆژدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و دام و دەزگاکان مووچه‌ وه‌رده‌گرن ،  لە 27ی ئەم مانگە دابەشکردنەکە کۆتایی پێدێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.