نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا جەختی لەوە كردەوە كە هەر هێرشێكی نوێی توركیا بۆ سەر باكووری سووریا، سەقامگیری ناوچەكە تێكدەدات و دۆخەكە خراپتر دەكات.
پرایس گوتی: ئێمە بە قووڵی نیگەرانین سەبارەت بە گفتوگۆكان سەبارەت بە ئەگەری زیادبوونی چالاكییە سەربازییەكان لە باكووری سووریا، و بە تایبەتی كاریگەرییەكانی لەسەر دانیشتوانی مەدەنی
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانیكردن لە پاراستنی هێڵەكانی ئاگربەستی ئێستا، هەروەها ئیدانەی هەر پەرەسەندنێك دەكەین كە ببێتە هۆی مەترسی بۆ دۆخەكە، زۆر گرنگە هەموو لایەنەكان پارێزگاری لە ناوچەكانی ئاگربەست بكەن و پشتیوانی بكەن.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: هەر هەوڵێك بدرێت بە پێچەوانەوە بەرهەمی پێچەوانەی دەبێت و ململانێكان فراوانتر دەبێت. هەر هێرشێكی نوێ سەقامگیری ناوچەكە تێكدەدات.
واشنتۆن : هەر هێرشێكی نوێی توركیا بۆ سەر باكووری سووریا سەقامگیری ناوچەكە تێكدەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.