بەهۆی هێرشەکانی روسیا بۆ سەر وڵاتی ئۆکرانیا یەكێتی تۆپی باسكەی نێو دەولەتی هەلبژاردەی باسكەی رووسیای لەركابەریەكانی جیهان دوورخستەوە.
یەكێتی تۆپی باسكەی نێو دەوڵەتی لەبەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاماژەی بۆكرد جەنگی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا هۆكاری دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی رووسیایە لەركابەریەكانی باسكەی جیهانی كە لەوڵاتی ئوسترالیا بەرێوەدەچێت.
هەروەها یەکێتی تۆپی باسکە نێودەوڵەتی روونیكردۆتەوە بەهیچ شێوەیەک لەم بریارە پاشگەزنابنەوەو گوێش بەتانەكان نادەین، چونكە رووسیا جەنگی هەلگیرساندوەو ئاسایشی ئەوروپای خستۆتە مەترسی، سەبارەت بەشوێنگرەوەی تیپی باسكەی هەڵبژاردەی رووسیا، یەكێتی تۆپی باسكەی نێو دەوڵەتی رێگە بەهەڵبژاردەی باسكەی پۆرتۆریكۆ دەدات بەشداری ركابەریەكان بكات.
ركابەریەكانی جامی جیهانی باسكە لەماوەی نێوان بیست و دووی ئەیلول تاوەكو یەكی تشرینی یەكەمی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، پێشتریش یەکێتی باسکەی ئەوروپا بڕیاریاندابوو بە دوورخستنەوەی هەڵبژاردەکانی باسکەی روسیا و بیلاروسیا لە پاڵاوتنەکانی سەرجەم پاڵەوانیەتیەکانی کیشورەکەیان و جیهانیش.
یەكێتی تۆپی باسكەی نێو دەولەتی هەلبژاردەی باسكەی رووسیای لەركابەریەكانی جیهان دوورخستەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.