Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 03:39

سوپای ئۆكراینا : ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی سوپای رووسیا 20 هەزاری تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا ئاشكرای كرد لە دەستپێكی جەنگەوە تا ئەمڕۆ، ژمارەی كوژراوانی سوپای رووسیا 27 هەزاری تێپەڕاند.
سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا نوێترین زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەكانی سوپای رووسیا لە 24ی شوبات-14ی ئایار، خستەڕوو و كوژرانی 300 سەربازی دیكەی سوپای رووسیای لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا راگەیاند.
بەگوێرەی زانیارییەكانی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا تا ئەمڕۆ، 27 هەزار و 200 سەربازی رووسیا كوژراون، هەروەها 200 فڕۆكەی جەنگیی، 163 هێلیكۆپتەر، هەزار و 218 تانك، دوو هەزار و 934 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، 551 تۆپهاوێژ، 195 مووشەكهاوێژ و 88 سیتسمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا، تێكشكێندراون.
راشیگەیاندووە كە رووسیا دوو هەزار و 59 ئۆتۆمبێلی سەربازیی، 411 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و 13 كەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە توانراوە 95 مووشەكی ئاراستەكراوی سوپای رووسیا لەلایەن یەكەكانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئۆكرایناوە تێكبشكێنرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە وەزارەتی بەرگریی رووسیا پێشتر لە راگەیەندراوێكدا كە لە 25ی ئاداری رابردوو بڵاوی كردبووەوە كوژرانی هەزار و 351 سەربازی لە ئۆكراینا راگەیاندبوو.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.