Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:04

پێشوازی لە داواكارییەكەی فینلاند لەبارەی بوونە ئەندام لە ناتۆ دەكرێت

کوردستان TV
100%

فینلاند ئەوەی ئاشكرا كرد كە بە ئامانجی فراوانكردنی رێكخراوی ناتۆ لە كاتی جەنگی نێوان رووسیا-ئۆكراینادا، داوای ئەندامێتی لە رێكخراوەكە دەكات.

سەركۆماری فینلاند، ساولی نینیستتۆ و سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە، سانا مارین لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە داوە "بەگوێرەی ئەوەی كە كاتی بڕیاردان نزیكبووەتەوە، راوبۆچوونی هاوبەشی خۆمان بۆ پەرلەمانتاران و پارتە سیاسییەكان دەخەینەڕوو".

لە راگەیەندراوەكە باس لەوەش كراوە كە پێویستە فینلاند، بەبێ دواكەوتن داوای ئەندامێتی لە ناتۆ بكات لە رۆژانی داهاتووشدا هەنگاوەكانی تایبەت بە بڕیاردان خێراتر دەبن.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە كە بۆ فراوانكردنی رێكخراوی ناتۆ لە كاتی جەنگی رووسیا-ئۆكراینادا، فینلاند داوای ئەندامێتی لە رێكخراوەكە دەكات.

لە راگەیەندراوە هاوبەشەكەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو كە ئەندامبوون لە ناتۆ، دەبێتە مایەی بەهێزكردنی ئاسایشی فینلاند و لایەنی بەرگریی هەموو پەیمانەكە.

واش چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، سویدیش داوای ئەندامێتی لە ناتۆ بكات.

هاوكات یانس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە داواكارییەكەی فینلاند لەبارەی بوونە ئەندام لە ناتۆ كردو رایگەیاند: پڕۆسەكە بەخێرایی و بێ كێشە بەڕێوەدەچێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.