Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:40

ئیلۆن ماسک سزای قەدەخەکردنی تویتەر لەسەر ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە

کوردستان TV
100%

خاوەنی نوێی تویتەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای قەدەخەکردنی تویتەر لەسەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هەڵدەگرێت.

ئیلۆن ماسک سەرمایەداری جیهانی و خاوەنی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە کۆنفڕانسی  فاینانشیال تایمز لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: سزادانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە دوورخستنەوە و قەدەخەکردنی بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەڵەبوو، جەختیشی کردەوە کە سزاکەی لەسەر هەڵدەگرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا ئیلۆن ماسک ڕاشیگەیاند: سزای قەدەخەکردنی لەسەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئەپەڕی گەمژەیی و هەڵەیەکی دوور لە ڕەوشت بوو.

ئیلۆن ماسک لە 25ـی مانگی ڕابردوودا کڕینی تویتەری بە 44 ملیار دۆلار ڕاگەیاند.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا چەند ڕۆژێک بەر لە کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرە هەژمارەکەی کە زیاتر لە 88 ملیۆن فۆڵۆوەرسی هەبوو وەستێنرا، ترەمپ ئەوکاتە بڕیاری دا کە ناگەڕێتەوە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر.

جیهان زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.