Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 10:46

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پاكێجێكی هاوكاری بەبڕی 40 ملیار دۆلار بۆ ئۆكراینا پەسەند كرد

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، بڕی ئەو پاكێجی هاوكارییە 33 ملیار دۆلاریەی سەرۆكی وڵاتەكە، جۆ بایدن-ی گەیاندە 40 ملیار دۆلار و پەسەندی كرد.
دەستەی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، دەنگی دا لەسەر ئەو پاكێجی هاوكاریەی جۆ بایدن كە بەبڕی 33 ملیار دۆلار لە 29ی نیساندا رەوانەی كۆنگرێسی كردبوو.
پاكێجی هاوكاریەكە كە بڕەكەی گەیەندرایە 40 ملیار دۆلار، بە دەنگی بەڵێی 368 نوێنەر و دەنگی ناڕازی 57 نوێنەر پەسەند كرا.
بەشێكی زۆری ئەو سندوقە پێكدێت لە هاوكاری بەرگریی بۆ ئۆكراینا.
بۆ ئەوەی پاكێجەكە ببێتە فەرمی، پێویستە لە ئەنجوومەنی پیران دەنگی لەسەر بدرێت، دواتر بخرێتە بەردەم سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن بۆ پەسەندكردنی.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.