Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 18:28

دایكی مباپێ‌ بۆ ماركا: بژارده‌ی یه‌كه‌می كوڕه‌كه‌م په‌یوه‌ندیكردنه‌ به‌ ڕیزی ڕیال مه‌درید له‌ مێركاتۆی هاوینه‌دا

کوردستان TV
100%


چەند ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایانكرد كە كلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی لاوی یانەی پاریس سانجێرمان هەڵوێستی لەبارەی ئایندەی خۆی لە یاریگاكان یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه‌.
 مباپێ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ته‌واوده‌بێت و تا ئێستاش بریاری درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌داوه‌، هاوكات فایزە مەعماری دایكی مباپێ‌ به‌ ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ڕاگه‌یاند كه‌ بژارده‌ی یه‌كه‌می كوڕه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیكردنه‌ به‌ ڕیزی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌ مێركاتۆی هاوینه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێشتا گفتوگۆكانی نێوان به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان و مباپێ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی به‌رده‌وامه‌و بڕیاری كۆتاییش بۆ خودی یاریزانه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
 پێشتریش ڕۆژنامەی لۆپاریزیانی فەڕەنسی بڵاویكردبووه‌وه‌ كە مباپێ‌ ڕەزامەندی لەسەر ئۆفەری پیی ئێس جی بۆ درێژكردنەوەی گرێبەسته‌كه‌ی بۆ ماوەی دوو وەرز بە مووچەیەكی ساڵانە بە بڕی پەنجا ملیۆن یۆرۆ و دیاریكردنی پاداشتێك بە بڕی سەد ملیۆن یۆرۆ دەربڕیوە، به‌ڵام دواتر دایكی یاریزانه‌كه‌ لە تویتێكدا ڕەتی كردەوە ڕێككەوتن لەگەڵ بەرپرسانی پاریس سانجێرمان یان هەر یانەیەكی دیكە كرابێت و ڕایگەیاند كە گفتوگۆكان لەبارەی ئایندەی كوڕەكەی لە یاریگاكان بەردەوامن و هەوڵ دەدەن بڕیارێكی دروست لەم ڕووەوە بدەن و باشترین هەنگاو بگرنەبەر .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.