Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 14:06

گەشتیارێكی زۆر بۆ جەژنی رەمەزان روویان لە شارەكانی كوردستانی توركیا كردووە

کوردستان TV
100%

گەشتیارێكی زۆر بۆ جەژنی رەمەزان روویان لە ماردین و دیاربەكر كردووە كە ئەم دوو شارە بە شوێنەوارە مێژووییەكان بەناوبانگن و لانكی چەندین شارستانییەتی هەزاران ساڵەن.
لەگەڵ ئاساییبوونەوەی ژیان بە گرتنەبەری رێوشوێنەكان بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی بیانی و ناوخۆ بۆ جەژنی رەمەزان روویان لەو دوو شارە كردووە.
گەشتیاران بە چڕی روویان لە شورا مێژووییەكانی دیاربەكر كە خراوەتە لیستی میراتی جیهانیی یونسكۆ، مۆزەخانەی ئیچكالە، مزگەوتی گەورە كە وەك پێنجەمین حەرەمی شەریفی جیهانی ئیسلامی قبوڵ كراوە، پردی ئۆنگۆزلو و خانی حەسەن پاشا لە دیاربەكر و شەقام و كۆڵانە مێژوییەكانی ماردین، مۆزەخانەی ماردین، قوتابخانەی ئایینی قاسمییە و كڵێسای دەیرولزافاران لە ماردین كردووە.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.