رەجەب تەیب ئەردۆغان ،سەركۆماری توركیا، لە پاش نوێژی جەژن، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوەو سەبارەت بە جەنگی رووسیا-ئۆكراینا گوتی: ئەگەرێكی زۆرە ئەم هەفتەیە ئێمە دیدارێك لەگەڵ بەڕێز پوتین ئەنجام بدەین.
هەروەها گوتی: ئارەزوومەندی ئەوەین سەركردەكانی رووسیا وئۆكراینا لە ئیستانبوڵ یان ئەنقەرە كۆبكەینەوە. باوەڕم وایە خاڵی چارەسەری ئەو هەنگاوانەی بەتایبەتی لەبارەی خۆرهەڵاتی ئۆكراینا دەگیرێنەبەر توركیا دەبێت، ئیستانبوڵ یان ئەنقەرە.
سەركۆماری توركیا گوتیشی: پەیوەندییەكانی سعوودیە-توركیا دەچێتە پێگەیەكی زۆر جیاواز. ئەوەشمان لە كۆبوونەوەكانماندا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان تاوتوێ كرد.
ئەردۆغان: پەیوەندییەكانی سعوودیە وتوركیا دەچێتە پێگەیەكی زۆر جیاواز
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.