Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:29

له‌ خولی فه‌ڕه‌نسادا پاریس سانت جێرمان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ستڕاسبۆرگ تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لەدەست پێکی گەڕی سی و پێنجەمینی خولی یانەکانی فەڕەنسا یانەی پاریس سانت جێرمان لەدەرەووەی یاریگای خۆی  بووە میوانی یانەی ستڕاسبۆڕگ و هەردوو یانەش بەتۆمارکردنی سێ گۆڵ خاڵێکی یاریەکەیان بەدەست هێنا.
 یاریەکە لەسەر یاریگای ئەلمینۆ بەڕێوەچوو ، خاوەن یاریگا دەست پێشخەریان کرد لەتۆمار کردنی گۆڵ و یاریزان کیڤن گامیڕۆ لەخولەکی سێ بەتۆمارکردنی گۆڵێک ستڕاسبۆڕگی پێشخست ، لەخولەکی بیست و یەک  کلیان مباپێ گۆڵێکی تۆمارکردو ئەنجامی یاریەکەی لە گێمی یەکەم یەکسان کردەوە، لەگێمی دووەم و لەخولەکی شەستو چوار ئەشڕەف حەکیمی گۆڵی دووەمی بۆ میوانەکان تۆمار کرد.
 چوار خولەک دواتر کلیان مباپێ سوودی لە هەڵەیەکی یاریزانی بەرگری ستڕاسبۆڕگی وەرگرت و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانە پاریسیەکەی تۆمار کرد ،  لەخولەکی حەفتاو پێنج ڤیڕاتی بەهەڵە ۆڵێک لەسەر خۆیان تۆمار دەکات لەسوودی خاوەن یاریگا، لە دووەم خولەکی کاتی زیادکراویشدا کاسی گۆڵی سێەمی تۆمار کردو ئەنجامی یاریەکەی یەکسان کردەوەو یارش بەم ئەنجامە کۆتایی پێ هات و هەر یانەیەو خاڵێکی یاریان وەرگرت، بەمەش پاریس سانت جێرمان کە هەفتەی ڕابردوو بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە کۆی خاڵەکانی بۆ حەفتاو نۆ خاڵ بەرزکردەوە، یانەی ستڕاسبۆڕگیش بووە خاوەنی پەنجاو حەوت خاڵ
   .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.