له‌ركابه‌ریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، له‌میان یاریه‌كانی قۆناغی شانزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، تیپی باسكه‌ی ئه‌تله‌نتا به‌ئه‌نجامی هه‌شتاو شه‌ش خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو ده خاڵ له‌سه‌ر ده‌ستی تیپی باسكه‌ی میامی هیت دووچاری دۆراندن هات.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه یاریزانانی میامی هیت باشتر ده‌ركه‌وتن و توانیان نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی په‌نجاو پێنج خاڵ به‌رامبه‌ر به چل و یه‌ك خاڵ لهپێشهوهبن، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی میامی هیت به‌هه‌ول و لێهاتووی جیمی بتله‌ر توانیان به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان تا یاریه‌كه‌یان به‌ئه‌نجامی سه‌دو ده‌خاڵ به‌رامبه‌ر به‌هه‌شتاو شه‌ش خاڵ برده‌وه.
جێی ئاماژه‌یه جیمی له‌م یاریه‌دا توانی له‌كۆی سی و شه‌ش خالی نیوه‌ی كۆتایی یاریه‌كه سێنزه خاڵ به‌ته‌نیا بۆ تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت و یارمه‌تیده‌ری بردنه‌وه بێت، له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانی تیپی باسكه‌ی ئه‌تله‌نتا هۆكس ئه‌ندری هانت له‌م یاریه‌دا توانی به‌ته‌نیا بیست و چوار خال بۆ تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت، به‌م بردنه‌وه‌یه میامی كۆتایی به‌زنجیره سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌تله‌نتا هێنا كه بۆ شه‌ش یاری له‌سه‌ر یه‌ك بوو تامی دۆرانی نه‌كردبوو.
له باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیپی باسكه‌ی ئه‌تله‌نتا به‌سه‌ر تیپی میامی هیت تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.