خەلیل زوبەیدی
هه‌ر كاتێك ده‌چیته سه‌ر مێژووی پارته سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌وانه‌ی خه‌باتیان بۆ به‌دیهێنانی ئامانج و ئاواته‌كانیان كردووه، ئه‌وا ناچار ده‌بیت باس له پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌یت وه‌ك یه‌كێك له ناودارترین ئه‌م پارتانه و سه‌ركه‌وتووترینیان له‌سه‌ر ئاستی به‌دیهێنانی گرینگ‌ترین به‌ش له ئامانجه خوازراوه‌كانیان، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ته‌نیا له‌دوای ساڵانی 1946 هاتنه‌دی كه پارتی هه‌موو توانایه‌كی ماددی و مرۆیی پێشكه‌ش كرد و كردییه قوربانی بۆ دۆزی گه‌لی كورد، پارتی نزیكترین پارت بووه له ناخی گه‌لی كورد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌نێو خه‌م و كۆژانی خه‌ڵك بووه كه بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دیموكراتی و سه‌قامگیری و مافی چاره‌ی خۆنووسین تێ ده‌كۆشا.
بارزانی نه‌مر به‌شێوه‌یه‌كی به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌م پڕه‌نسیپانه تێكۆشا سه‌ره‌ڕای هەموو ئەو ئاله‌نگاری و گرفتانەی کە بەدرێژایی ئەو دەیان ساڵەی ئاوارەیی هاتنه‌پێشی و چەندین جاریش ڕووبه‌ڕووی هەوڵی تیرۆرکردن بووه‌وه، به‌ڵام به هزری خۆی کە گوزارشتی لە دەوڵەتداریی و دانایه‌تی لە ڕادەبەدەر دەكرد، توانی خەمه‌كانی خەڵکەکەی هەڵبگرێت بۆ ئەوەی دۆزی کورد بکاتە دۆزێكی جیهانی و ڕای گشتی نێودەوڵەتی لە کاتێکدا کە ئەو کات ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وتۆی وه‌ك ڕۆژگاری ئێستا بەردەست نه‌بوون كه هه‌موو چركه‌یه‌ك بتوانین بخوێنینه‌وه و گوێ‌بگرین و ببینین، ئەم پیاوه مه‌زنه بە ڕاستی بووه پێشەنگی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی کورد و هه‌روه‌ها بوو به سەرکردەی ڕۆحی بۆ هەموو ئازادیخوازان و ئەوانەی له‌نێو گەلی کورددا بەدوای بۆنی ئازادی‌دا دەگەڕان.
هەروەك چۆن بارزانی نه‌مر هەموو ڕێگاکانی گرتەبەر و شه‌ڕی دۆخه سه‌خته‌كانی كرد، سه‌رۆك مەسعود بارزانیش هەمان ئەو ڕێگایه‌ی کە ڕووبەڕووی باوکی (خوالێی خۆشبێت) بووه‌وە، گرته‌به‌ر و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و زه‌حمه‌تریش بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و تاكه چاره‌سه‌ری کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیش بوو و هه‌رچه‌نده نەخشەی ناوچه‌كه بە هه‌ڵگیرسانی شۆڕش لە ئێران گۆڕانكاری به‌سه‌ر داهات بۆ ڕێبازێکی تیۆکڕاتیکی گۆڕا و بەغداش بە شەڕێکی سەخت لەگەڵ ڕژێمی نوێ لە تاران سەرقاڵ بوو و هه‌روه‌ها هاوسەنگییەکانی گەمەی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات، ئه‌مه وای كرد داوا له هەموو سەرکردەیەکی سیاسی و مەیدانی ئەو کات بكات کە لە حاڵەتی چاوەڕوانی و ئاگاداری بن بۆ لابردنی ئه‌و تاریكییه‌ی کە له ئاسمانەکانی ناوچەکەدابوو، سەرۆکی نوێی پارتی به‌تایبه‌تیش بە هزره هێمنییه‌كه‌ی كه تێربوو به هیوا و ئاواتی گەلی کورد و لە باوکی و یەکەم مامۆستای كه بارزانی نه‌مر بوو بۆی مابووه‌وه، کەڵکی لەو کەشوهەوایە وەرگرت و بنكه و کاروچالاکییه‌كانی پارته‌كه‌ی فراوانتر کرد، هەروەها لە ڕێگەی کرانەوەدا لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەشێوەیەکی جیا کاری زۆری کرد و بۆیە له‌م قۆناغەدا پەرەسەندنێكی جۆری لەناو بزووتنەوەی کورد بەگشتی و بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتیش به‌دی كرا، کە سەرکردایەتی نوێی پارتی سەرکەوتوو بوو له‌وه‌ی ده‌نگی سنووره‌كان تێپه‌ڕێنێ تا بەزاندنی سنووره‌كانی دەریاش، به‌مه‌ش پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ناوبانگێکی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی وه‌های بەدەستهێنا کە جیا بوو لە گشت پارته‌كانی دیکەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی، بۆ ئەوەی ئه‌م ڕۆله نمونه‌ییه‌ی بە درێژایی ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بمێنێته‌وه و لەو ڕووداو و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه لە ئاستی ناوخۆدا ڕوویان دا، کاک مەسعود بارزانی بە ئەزموون و ویست و ئارامییه‌كه‌ی توانی بە کەمترین زیان بەسەریدا زاڵ‌بێت و ئەنجامێك بەدەست بێت کە له ماوه‌یه‌كی كورتدا بەروبوومه‌كه‌ی بۆ کوردستانی عێراق و خەڵکی کوردستان لێ بکەوێتەوە، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌ڕاستی ڕووی دا، به دانایییەكه‌ی کە ئێستا کوردستان بەڕێوە دەبات و ئێمه و بینه‌ران ئاستی ئه‌و دەستکەوتانه ده‌بینین کە سەرکردایەتی کورد بەدەستی هێناوە، ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان نموونه‌یه‌كی مۆدێرنه لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەدا، بۆیە به دادپه‌روه‌رانه حەقە بڵێین كه کاک مەسعود تەنیا سیمبولێك له سیمبوله‌كانی خەباتی گەلی کورد نییه، بەڵکو بۆتە ڕه‌مزێكی عێراقی کە گوزارشت لە خەون و ئاوات و ئومێدی هەموو ئازادیخوازان و ئه‌وانه‌ی خەون به عێراقێکی پێشكه‌وتوو و سەرفراز ده‌بینن، كه له ڕابردوودا ئازاریان به‌ده‌ست شکست و سەرلێشێواوی و خراپ بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراقه‌وه لەلایەن حزبه عیراقییەکانی ترەوە بینیوه کە له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا حوکمی بەغدایان كردووه كه تێیدا هاووڵاتییان جگە لە شکست و نائومێدی و گەندەڵی هیچی تریان بەدەست نەهێناوە، بۆیه عێراقییەکان مافی خۆیانه كه شانازی بەئەزموونی کوردستانەوە بکەن و هه‌روه‌ها مافی خۆشیانە شانازی به مەسعود بارزانییه‌وه بکەن.
لە نێو هەموو ئەو نیگەرانی و زه‌حمه‌تییه سیاسییانەی کە ڕووبەڕوویان بۆتەوە، سەرکردایەتی کورد هەرگیز ڕۆڵی گەنج و لاوانی لەبیر نەکردووە، له‌م نێوه‌نده‌شدا چەندین گەنجی بەتوانا لە گۆڕەپانی سیاسی و بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە دروستبوون و دیاریترینیشیان مەسرور بارزانییه كه یەکێک بوو لە گەنجە درەوشاوەکان کە لەچەند ساڵی كه‌می ڕابردوودا به‌ده‌ركه‌وت، بێگومان ئه‌مه‌ش ڕەنگدانەوەی دووربینی و قووڵی ئەو ڕێبازە گونجاوەیە کە كه پارته‌كه پشتی پێ به‌ستووه لە چەسپاندنی چەمکی سەرکردایەتی لاوان و پێویستی نوێکردنەوەی خوێنی حزب و هه‌روه‌ها دیاریكردنی باشترین هیوا و ئاواتەکانی گەنجان کە ئه‌وان کۆڵەکەی بنیاتنانن لە هەر کۆمەڵگەیەکدا بە مەبەستی بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر.
کەواتە پیرۆزبایی لە براکانمان لە هەموو کوردستان ده‌كه‌ین كه ئەو جۆرە پیاو و گەنجانە دروست ده‌كه‌ن کە توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشە و مەترسییەکانیان هه‌یه بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پڕۆسەی بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە لەلایەن سەرکردایەتی حزبەوە کێشراوە، وه ئێمه ده‌بینین و پێمانوایە ئەوانەی هەڵگری پەیام و پێدانى متمانەن و کوردستان بەرەو سەلامەتی و کەناراوه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزەرانی دەبه‌ن ئەو کۆمەڵە گەنجە بەتوانا و ئاواته‌خوازەن له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه کاک مەسرور.
لە کۆتاییدا دەڵێم ئەوەی لەسەرەوە باسکراوه شایسته‌یه‌كی كه‌می ئه‌م جۆرە پیاوانه‌یه و تەنیا چه‌ند وشه‌یه‌كه کە زۆر كه‌متره له تای ته‌رازووی ڕاسیتدا و بۆ مێژوو دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌مووی به گه‌وره و بچووكه‌وه بەهۆی ئەو پێشکەوتنە تەکنەلۆژییه‌ی کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین تۆمار ده‌كرێ، له هەموو سەردانێکدا بۆ هەولێر وەرچەرخانێکی نوێ و ئاوەدانکردنەوەیەکی نوێ دەبینم لەکاتێکدا لە بەغدا هەموو ڕۆژێک ئابڕووچوونێکی گەندەڵی نوێ و پڕۆژەیەکی خەیاڵی نوێ و نائومێدییەکی بێ سنوور دەبینین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.