له پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ئیندیان وێڵزی ئه‌مه‌ریكی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی خانماندا، هه‌ردوو كچه یاریزان ئیگا سویاتێكی پۆڵه‌ندی و ماریا ساكاری یۆنانی گه‌یشتنه یاری كۆتایی.
له پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ئیندیان وێڵزی ئه‌مه‌ریكی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی خانماندا، هه‌ردوو كچه یاریزان ئیگا سویاتێكی پۆڵه‌ندی و ماریا ساكاری یۆنانی گه‌یشتنه یاری كۆتایی.
له یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتاییدا، سویاتێكی پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له سیمۆنا هالێپی ڕۆمانی و پۆلێنكراوی بیستوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، یاریه‌كه یه‌ك كاتژمێر‌و چل وهه‌شت خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت شه‌ش، شه‌ش چوار بوو.
له دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایشدا، ماریا ساكاری پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر پاولا بادۆسا جیلبێرتی ئیسپانی پۆلێنكراوی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان و خاوه‌نی نازناوی پارساڵی پاڵه‌وانێتیه‌كه تۆماركرد‌و دووه‌م بلیتی یاری كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش دوو، چوار شه‌ش، شه‌ش یه‌ك بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.