Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 10:50

نرخی نه‌وتی خاو 111 دۆلاری تیپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%


بەھۆی بەردەوامبوونی ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، نرخی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا، بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێکی بە111دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە 2014وە ئەمە بۆ یەکەمجارە، نرخی خاوی برێنت ئەم بەرزبوونەوەیە، تۆمار بکات.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ، وڵاتانی ئۆپێک پڵەس کۆببنەوە و ھێرشی سەربازیی رووسیا کە ئەندامێکی سەرەکیی ئۆپێک پڵەسە، بۆسەر ئۆکراینا تاوتوێ بکەن.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 2 ی 3 ی 2022، یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی 6،3 لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە و ھەر بەرمیلێکی بە 111 دۆلار و 21سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ھاوکات نرخی یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بەڕێژەی 5،71 لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێکی گەیشتە 109 دۆلار و 30 سەنت.

مەترسی ئەوە ھەیە کە ھێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا ببێتە ھۆی کەمبوونەوەی ھەناردەکردنی نەوت و گاز لە کاتێکدا، رووسیا لە دوای ئەمریکا بە دووەم گەورە بەرھەمھێنەری نەوت دادەندرێت.

لەئێستادا رووسیا، 10 ملیۆن و 200 ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرھەم دەھێنێت کە لەو ژمارەیە، رۆژانە چوار ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەکات، جگە لەوەیش بە گەورەترین ھەناردەکاری گاز دادەندرێت کە ساڵانە 230 ملیار مەتر سێجا گاز ھەناردە دەکات.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.