Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 23:05

گۆرانییەکی کوردی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داگیر دەکات

کوردستان TV
100%

 

گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردی بە زاراوەی ناوچەی بادینان، لەلایەن چەند هونەرمەندێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی ئۆرکێسترا گوتراوەتەوە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داگیر ده‌كات.

گۆرانی (یار گژلۆکێ) کە گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردی ناوچەی بادینانە، لەلایەن هونەرمەندان ئەڤین دۆلەک، ساریا ئەرتەش و شۆڕش محەممەد بەشێوەی ئۆرکێسترا گوتراوەتەوە.

گۆرانییەکە بە بەشداری هونەرمەند و میوزیکژەنانی باکوری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری ئامەد بەرهەمهێنراوە، بە شێوازێکی تازە کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کراوە، ڕامین ڕەبیعی ڕێبەرایەتی ئۆرکێستراکەی کردووە.

یار گژلۆکێ گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردی ناوچەی بادینانە، پێشتر لەلایەن هونەرمەندی كۆچكردوو  عیسا بەرواری گوتراوە.

 

 

 

میدیا هه‌ڤپه‌یڤین ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.