Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 01:11

چێڵسی گەیشتە یاری کۆتایی مۆندیالی یانەکان

کوردستان TV
100%


یانەی چێڵسی گەیشتە یاری كۆتایی مۆندیالی یانەكان بۆ تۆپی پێكە لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت، لە دووەم یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكەو لە یاریگای محەمەد بن زاید لە ئەبوزەبی.
 یانەی چێڵسی پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە یانەی هیلالی سعودی پاڵەوانی ئاسیای بردەوە، یاریزانانی هەردوو تیپ بە شێوەیەكی بەهێز دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كرد، بە تایبەتی یاریزانانی چێڵسی تا لە خولەكی سیی و دوودا.
 ڕۆمیلۆ لوكاكوی بەلجیكی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ یانە لەندەنیەكە تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی.
 بەم بردنەوەش چێڵسی گەیشتە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان و لە یاری كۆتایش، شەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی یانەی پالمیراسی بەڕازیلی پاڵەوانی ئەمەریكای باشوور دەبێتەوە، هەر لە هەمان ڕۆژدا، یاری دەستنیشانكردنی پلەكانی سێیەم و چوارەم لە نێوان هەردوو یانەی ئەهلی میسری و هیلالی سعودی بەڕێوەدەچێت .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.