ئاشی مام خدر بە یەکێك لە شوێنەوارە هەرە گرینگ و کۆن و جوانەکانی شاری کۆیە هەژمار دەکرێت، ئەم ئاشە نزیکەی سەدەیەکە له كاركردن به‌رده‌وامه.
ئاشی مام خدر له 13ی شوباتی ساڵی 1928 له شاری كۆیه دامه‌زراوه و تاكو ئه‌مڕۆش له كاركردن و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی شاره‌كه به‌رده‌وامه.
مام خدر ئه‌مین ساڵحی ناسراو بە (مام خدری ئاشەوان) لە ساڵی 1931 لە دایکبووە و 76 ساڵی تەمەنی له سەرپەرشتیکردن و کارکردنی ئه‌م ئاشه به‌سه‌ربردووه كه لە باوکییەوە بۆی به‌جێ مابوو، لە دوای مردنیشی لەلایەن کوڕەکانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ئاشه‌كه‌ی مام خدر یەکەم ئاشی ئاگری بووە لە کوردستان و ته‌نانه‌ت له هه‌موو عێراقیش كه تاکو ڕۆژگاری ئەمڕۆش لە کاردایه و ئامێرەکانی لەکار نەکەوتوون.
هاووڵاتییان ئێستاش بۆ ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی هاڕاو له دانه‌وێڵه ڕوو له‌م ئاشه ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئاشه‌كه‌ی مام خدر ئه‌م كارانه ده‌كات، هاڕینی گه‌نم بۆ ئارد، گه‌نمه‌كوتاو، ساوار، بڕووش، قەرەخه‌رمان، نیسك، ئاری نۆك، برنج و چه‌ندانی دیكه‌ش.
ئه‌م ئاشه ده‌كه‌وێته ناو چه‌قی شاری كۆیه به‌رامبه‌ر قشڵه‌ی كۆیه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری (801) مه‌تر دووجا دروستكراوه، ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌م ئاشه له ماركه‌ی ئینگلیزین و له شاری لینكۆڵن له وڵاتی به‌ریتانیا هێنراوه‌ته كوردستان.
کانیاو حکیم/ پەیامنێری کۆیە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.