Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:03

بۆ ژیانکردن باشترین شاری جیهان ده‌ستنیشان کرا

کوردستان TV
100%

 

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دانی به‌وه‌دانا كه‌ شاری مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا باشترین شاره‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ گەشەسەندنی ژێرخانی ئابووری و كوالێتی ژیان.

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دانی به‌و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ دانا كه‌ ڕێكخراوی (City Prosperity Index) ئه‌نجامی داوه‌ و تێیدا شاری مۆسكۆی به‌ باشترین شاری جیهان ده‌ستنیشان كردووه‌ بۆ گەشەسەندنی ژێرخانی ئابووری و كوالێتی ژیان.

ڕێكخراوه‌كه‌ بڕیاریداوه‌ ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ڕێزبه‌ندی شاره‌كانی جیهان له‌ ڕۆژی 31ی ئاداری داهاتوو بڵاو بكاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندی گەشەسەندنی ژێرخانی ئابووری شاری مۆسكۆ له‌ ڕیزی یه‌كه‌م دێت به‌ ڕێژه‌ی 83.2 و دوای ئه‌ویش شاری له‌نده‌ن دێت به‌ ڕێژه‌ی 75.9 و دواتریش پاریس به‌ ڕێژه‌ی 76.3.

هه‌روه‌ها له‌ ڕووی كوالێتی ژیانیش هه‌ر به‌هه‌مانشێوه‌ پایته‌خته‌كه‌ی ڕووسیا به‌ ڕێژه‌ی 68.3 له‌ ڕێزی یه‌كه‌م دێت له‌به‌رامبه‌ر 61.59 بۆ پایته‌ختی به‌ریتانیا و 57.16 بۆ پایته‌ختی فڕه‌نسا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ مۆسكۆ له‌ ڕیزبه‌ندی گه‌وره‌ترین 29 شاری جیهان له‌ ڕیزی سێیه‌م دێت، له‌ ڕیزی یه‌كه‌میش سه‌نگافوورا دێت و دواتریش شاری تۆرێنتۆی كه‌نه‌دا دێت، ئه‌مه‌ به‌گوێره‌ی دیاریكردنی به‌هاكانی یه‌كسانی و تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگه‌ و پێشكه‌وتنی ئابووری و ژینگه‌ و بەڕێوەبردنی شارستانی و یاسادانانه‌وه‌.

شاری مۆسكۆ ساڵی ڕابردوو له‌نێو ڕیزبه‌ندی 100باشترین شاری جیهاندا له‌ ڕیزبه‌ندی چواره‌م دیاری كرابوو و بۆ ئه‌مساڵیش 2022 بازدان و پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

 

 

گه‌شت

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.