له خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی ئۆرلاندۆ ماجیك سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سه‌دوشازده خاڵ به‌رامبه‌ر به سه‌دونۆ خاڵ له تیپی شا‌رلۆت هۆرنێتسی میوانداری برده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، شا‌رلۆت هۆرنێتس به شه‌ست وسێ خاڵ به‌رامبه‌ر شه‌ستویه‌ك خاڵ له‌پێش میوانه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی ئۆرلاندۆ ئه‌م دواكه‌وتنه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و ڕووبه‌ڕوو بوونهوكهیان به جیاوازی حه‌وت خاڵ به سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد كه ئه‌مه‌ش هه‌شته‌م بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، یاریزان مۆریتز واگنێر ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی ئۆرلاندۆ بینی و بیست وشه‌ش خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد.
فرانز واگنێری برا بچووكه‌كه‌شی نۆزده خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه یاریزان لامێلۆ بال بیست وسێ خاڵی بۆ شا‌رلۆت تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌شی بیسته‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند.
له ئێن بی ئه‌ی، تیپی ئۆرلاندۆ ماجیک سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی شا‌رلۆت هۆرنێتس تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.