Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 14:12

لە خولی باسکەی پیشەگەرانی ئەمەریکا دێنڤێر ناگێتس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر پۆرتلاند ترایل بلێزێرز تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە  خولی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكا، تیپی دێنڤێر ناگێتس بە سەدوچل خاڵ بەرامبەر بە سەدوهەشت خاڵ لە تیپی پۆرتلاند ترایل بلێزێرزی میوانی بردەوە.
یاریزانانی دێنڤێر ئاستێكی بەرزیان لە هەر چوار ماوەی یاریەكە پێشكەشكردو ڕووبەڕوو بوونەوەكەیان بە جیاوازی سیی و دوو خاڵ بە سوودی تیپەكەیان تەواوكرد.
 بەم ئەنجامەش دێنڤێر ناگێتس بیستویەكەمین یاری لەم وەرزەی ئێن بی ئەی بردەوە، یاریزان ویل بارتۆن بیستویەك خاڵی بۆ دێنڤێر تۆماركرد، نیكۆلا یۆكیچی هاوكارەكەشی بیست خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا.
 لە بەرامبەریشدا، یاریزان بێن ماكلێمۆر هەژدە خاڵی بۆ پۆرتلاند تۆماركردو تیپەكەشی بیستوشەشەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند.
 
 

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.