Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:20

 بایدن: ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئابوورییه‌که‌ی بەخێراترین شێوە گەشە دەکات

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن،سەرۆکی ئەمریکا، باسی لەوە کرد کە هەڵئاوسان کێشەیەکی جیهانییە و هەموو وڵاتە گەشەسەندووەکانی گرتووەتەوە کە دەیانەوێت ئەو داڕمانە ئابوورییەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دروست بووە، تێبپەڕێنن.

جۆ بایدن دەربارەی نیشاندەری نرخی بەکاربەر کە ئەمڕۆ لە ئەمریکا رادەگەیەندرێت، روونکردنەوەی دا.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە دابەزینێکی بەرچاو لە هەڵئاوسانی نرخی بەنزین و خۆراکدا روویداوە کە مانگی پێشوو بووبووە مانشێتی راگەیاندنەکان. لە هەمان کاتدا بەرزبوونەوەی نرخیش هێواش بووەتەوە.

جۆ بایدن ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەهۆی ئەوەی هێشتا نرخی کاڵا لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و فشار لەسەر بوودجەی خێزانەکان دروست دەکات، کۆمەڵێک کاری زۆر هەن کە پێویستە ئەنجام بدرێن، گوتیشی: " هەڵئاوسان کێشەیەکی جیهانییە و هەموو وڵاتە گەشەسەندووەکانی گرتووەتەوە کە دەیانەوێت ئەو داڕمانە ئابوورییەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دروست بووە، تێبپەڕێنن".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمریکا وڵاتێکی بەختەوەرە، چونکە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئابوورییان بەخێراترین شێوە گەشە دەکەن.

لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا، نیشاندەری نرخی بەکاربەر لە ئەمریکا سەدا 0،5 زیادی کردووە و ئەمەش زیاتربوو لەو رێژەیەی کە چاوەڕوان دەکرا، هەروەها لەسەر ئاستی ساڵانە رێژەکە گەیشتووەتە سەدا حەوت کە ئەمەش بەرزترین ئاستی زیادبوونی نرخە لە ماوەی 39 ساڵی رابردوودا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.