Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 08:52

بوومەلەرزەیەک قەزای ئورلای له‌ پارێزگای ئیزمیری تورکیا هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4،3 پلە لەسەر پێوەری رێختەر، کەناراوەکانی قەزای ئورلا سەربە پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای تورکیای هەژاند.

بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لە ناکاو (AFAD)دا بڵاوکردووەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 01:54ی ئەمڕۆ لە کەناراوەکانی قەزای ئورلا سەربە پارێزگای ئیزمیر لە دەریای ئیجە، بەگوڕی 4،3 پله‌ روویداوە.

ئاماژە بەوەیش کراوە کە چەقی بوومەلەرزەکە لە دووری 57،91 کیلۆمەتر لە قەزای ئورلا بووە و لە قوڵایی 7،3 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی رووی دەریادا روویداوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.