Erbil 36°C یەکشەممە 14 ئاب 20:51

نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی ئۆپیک 83 دۆلاری تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و له‌ سه‌رووی 83 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كراوه‌.

نرخی نه‌وتی برێنت به‌ ڕێژه‌ی 3.04% به‌رز بووه‌وه‌ و بووه‌ 83.33 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خامی تێكساسیش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌ ڕێژه‌ی 3.34% و نرخه‌كه‌ی بووه‌ 80.84 دۆلار.

لای خۆیه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی په‌یوه‌ندی به‌ ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕأبردووی كازاخستانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ وڵاتێكی گرینگی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپا‌.

 

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.