Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 06:43

ئەنجامەکانی هەڵبژاردن میلیشیاکانی شیعە شۆک دەکات

ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دۆخی سیاسی عێراق دەشڵەقێنێ
کوردستان TV
100%

سکای نیوز لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەو شۆکە سیاسییە دەکات کە ڕووبەڕووی فراکسیۆنە مێلیشیاکانی سەر بە ئێران بووەتەوە لە عێراق.

ئەنجامی ئەمجارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەرسوڕهێنەربوو، کە دیارترینیان کەمکردنی ڕێژەی دەنگەکانی هاوپەیمانی فەتح بوو، کە بە چەتری سیاسی حەشدی شەعبی و فراکسیۆنە ئێرانییەکانە لە عێراق دادەندرێت، هاوپەیمانی فەتح لەم هەڵبژاردنەدا نزیکەی 16 کورسی بەدەستهێنا، بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردووی ساڵی 2018ـدا، کە 48 کورسی هەبوو ئێستاش 22 کورسی لەدەستداوە.

هاوپەیمانییەکە کە ژمارەیەک کوتلەی تێدایە کە دیارترینیان بەدر و عەسائیبی ئەهلی حەقە هیوایان بە ئەنجامەکان هەبوو بۆ ئەوەی بەشداری لە پێکهێنانی حکوومەتدا بکەن یان تێڕوانینی خۆیان بەسەریدا بسەپێنن، بەڵام ئەوەی ڕوویدا پێچەوانەکەی بوو.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، تووشی شۆکی کردن و لایەنە هاوپەیمانەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قەرەبووکردنەوەی زیانەکان بەو مەبەستەی کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵ نەکەن و پەنا بۆ چەک ببەن.

لە بەرامبەردا ڕەوتی سەدری موقتەدا سەدر بە 73 کورسی لە پلەی یەکەمدا هات، هاوکات پارتی "تەقەدوم"ـی سوننە بە 39 کورسی لە پلەی دووەمدا بوو.

هەروەها شۆکێکی دیکە لەدەستدانی دەنگەکانی ڕەوتی حیکمەی عەممار ئەلحەکیم و هاوپەیمانی ئەلنەسرەی حەیدەر عەبادی بوو، کە هەردوولا لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا 61 کورسیان بەدەستهێنا.

فازڵ ئەحمەد، نوسەری دیاری سیاسی بۆ سکای نیوز ڕوونیکردەوە:"لەگەڵ ئەوەی ڕەوتی حیکمە و هاوپەیمانی نەسڕ گرەو لەسەر جەماوەری مەدەنی میانڕەو دەکەن لەبەرامبەر ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی فەتح، بەڵام ئەوەی ئەوان نەیاندەزانی ئەوە بوو کە خواستەکانی جەماوەر زیاتر لە هەر لایەنێکی کۆن بۆ سەربەخۆکان و لایەنە نوێیەکان بوو."

١

 

هەروەها فازڵ ئەحمەد بە سکای نیوزی عەرەبی وت:"حەکیم و عەبادی ئەم ئەگەرەیان نەژماردووە، سەرچاوە سیاسی و ئەزموونەکانیان یارمەتیان نەداون بۆ ئەوەی دەنگی عێراقییەکان بەدەست بهێنن."

هەروەها گوتیشی: هاوپەیمانییەکەیان هاوپەیمانییەکی شڵەژاوی فکرییە و هەڵوێستەکانی لەسەر مێلیشیاکان یان خۆپیشاندان ڕوون نەبووەتەوە، هەروەها دەشڵێت: هەوڵەکانیان بۆ ڕازیکردنی هەموو لایەنەکان، بووە هۆی نارەزایی هەر لایەنێک.

لە کاتێکدا هاوپەیمانی "تەقەدوم" کە محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکایەتی دەکات پلەی یەکەمی لە جوگرافیای سوننەدا هەیە، بەڵام هاوپەیمانی "عەزم" بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر زیانی زۆری بەرکەوت و تەنیا نزیکەی 14 کورسی بەدەست هێنا.

دەرکەوتنی پارتە نوێیەکان

دیارترین شۆکی هەڵبژاردنی عێراق، بەدەستهێنانی کورسی بوو لەلایەن ئەو هێزانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی جەماوەریدا دەرکەوتبوون، کە لە ساڵی 2019ـەوە دەستیان پێکرد، یەکێک لەوانەش پارتی "ئیمتیداد" لە پارێزگای زی قار بە سەرۆکایەتی چالاکوان و خۆپیشاندەر عەلا رەکابی نۆ کورسی بەدەستهێنا.

پەیمان مەیاحی، چالاکوان، سەبارەت بەو بابەتە گوتی: ویستی جەماوەر بۆ گۆڕانکاری لە عێراق ڕوون بوویەوە، بۆ ئەوەی دەرفەتێک بە ڕەوتە نوێیەکان بدرێت بۆ بەشداریکردن لە حکومەت و شکاندنی بنبەستی حزبە کۆنەکان، ئەوەش ئێستا ڕوویداوە، وەک چۆن شۆڕشێکمان بینیووە لە دژی هەندێک لایەنی کۆن.

مەیاحی گوتیشی:"ژمارەی کورسییەکانی لایەنە نوێیەکانە زیادی کرد، سەرەڕای بایکۆتی بەرفراوانی هەڵبژاردنەکان و کەمی ڕێژەی بەشداریکردن و نەبوونی دەرفەتی پێویست بۆ برەودان و پێشکەشکردنی بەرنامەکان بەهۆی زاڵبوونی لایەنە کۆنەکان بەسەر جەماوەر لە ڕێگەی پارە و تۆقاندنەوە.

هەروەها شۆکێکی دیکەی هەڵبژاردنی عێراق لە هەرێمی کوردستان ڕوویدا و "نەوەی نوێ" 9 کورسی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا "گۆڕان" نەیتوانی هیچ کورسییەک بەدەست بهێنێت.

 

2

 

عێراق میدیا راپۆرت

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.