Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 05:11

کۆڕۆنا زیانی بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی گەیاندووە

کۆمپانیاکان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە
turkish fly
کوردستان TV
100%

زیانەکانە ئابووریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەوامە بەشێوەیەک زیانی لەسەرجەم کەرتەکان داوە لەنێویاندا کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

جگە لە وەستانی گەشتی نێوان هەرێم و ئێران و چین گەشتەئاسمانییەکان بەڕووی زۆربەی وڵاتان وەستاوە و ئەو وڵاتانەشی گەشتیان هەیە گەشتیاریان زۆر کەمبووەتەوە.

لاوەند مەموندی، سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ کوردستان تیڤی دەڵێت: زیانی کۆڕۆنا جیهانییە بۆ هەموو هێڵەکان بۆیە ئێمەش و کۆمپانیاکانی دیکەی فڕۆکەوانی هەرێمی کوردستان بێ بەش نابن لەو زیانە.

سەبارەت بە کۆمپانیاکانی خۆیان کە هاوکات خاوەنی دوو کۆمپانیایە وتی:" فرۆشی بلیت لای ئێمە لەسەدا 70% کەمیکردووە ڕۆژانە ڕێژەکە لە زیادبوونە چونکە ڕۆژانە ئەو تکتانەی فرۆشراون پاشگەز دەبنەوە.

لاوەند مەموندی، ئاماژەی بەوەشدا:" پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕۆژانە ئەگەر 100 هەزار دۆلار فرۆشمان بێت ئێستا کەمبووەتەوە بۆ 25 هەزار دۆلار کە ئەوەش بارگرانی لەسەر ئێمە دروستکردووە چونکە کرێکاری زۆرمان هەیە جگە لە خەرجی ڕۆژانەی کۆمپانیا.

باسی لەوەشکرد:" سەرجەم کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان چاوەڕوانی وەرزی بەهاربوون چونکە ساڵانە لەو وەرزە خەڵکێکی زۆر گەشت دەکات بەڵام ئەگەر ئەو ڤایرۆسە مەترسیەکانی بەردەوام بێت ئەوە کاریگەری زیاتر لەسەر داهاتی کۆمپانیاکان دروست دەکات.

عومەر خۆشناو، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە کۆمپانیای مۆنلاین بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەری زۆر خراپی لەسەر کارەکانی ئێمە دروستکردووە لەبەر مەترسی ڤایرۆسەکە خەڵکی ترسیان هەیە گەشت بکەن بۆیە ڕێژەی گەشتکردن لەسەدا %40 کەمیکردووە.

عومەر خۆشناو، ڕاشیگەیاند:" یەکێک لە هۆکارەکانیش تەلەفزیۆنەکانن کە بەتەواوی خەڵکیان تووشی دڵەڕاوکێ کردووە ئەگینا ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاونەبووەتەوە مەترسی لەسەر نییە.

لەبارەی باشبوونی کارەکانیان ئەو بەرپرسەی کۆمپانیای مۆنلاین وتیشی:" چاوەڕوانی نەورۆز دەکەین دڵنیاین لە نەورۆز خەڵکێکی زۆر گەشت دەکەن چونکە لە نەورۆز کەشوهەوا گەرم دەبێت زۆرترین گەشتیاریش بەرەو ناوچە گەرمەکانی وەک دوبەی و تونس ئەو وڵاتانەی کەشوهەوایان گەرمە گەشت دەکەن.

ئامادەکردن و پێداچوونەوەی - سیامەند کەریم

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.