Erbil 21°C شەممە 16 تشرینی دووەم 16:32

وێنه‌گره‌که‌ى کۆڕه‌وی 1991 بۆماڵپه‌ڕى کوردستان تیڤى ده‌دوێت  

له‌ڕێگا كوڕه‌كه‌م به‌ر گوله‌ تۆپى به‌عس كه‌وت و شه‌هید بوو، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كاریان له‌سه‌ر وێنه‌كانم كرد
کوردستان TV
#7
100%

به‌روارى 31-3-2018 بیست و حه‌وت ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كۆِره‌وه‌كه‌ى خه‌ڵكى كوردستان ، دوای ئازادبوونیان له‌ده‌ست ڕژێمى ڕووخاوى به‌عس به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ، ڕژێمى ڕوخاوى به‌عس هێرشى كرد سه‌ر كوردستانیان كه‌دووچارى شه‌پۆڵێك و به‌رنامه‌ كارى خۆی بكات له‌كوشتن و كۆتای هێنانیان ، خه‌ڵكى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر هێرشى حكومه‌تى عێراق  بۆ سه‌رماڵ و شوێنیان ڕێگاى كۆچیان گرته‌به‌ر و به‌پێ به‌ره‌و سنوره‌كانى ئیران به‌ڕێكه‌وتن له‌پێناو مانه‌وه‌ و ژیانیان

 

دیمه‌نه‌كانى كۆڕه‌و كاره‌ساتێكى له‌بیر نه‌كراو كه‌به‌سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان داهات به‌ڕێكه‌وتنى هه‌زاران خێزانى كورد به‌ده‌م ڕێگاوه‌ بۆ ده‌ربازبونیان له‌پێناو سه‌لامه‌تیان ڕێگاى ڕۆیشتنیان به‌ره‌و ئیران هه‌ڵبژارد ، له‌ڕێگا دیمه‌نى له‌بیر نه‌كراو تۆمار ده‌كرێ ، له‌شه‌هید كردنى خه‌ڵكى كوردستان ، به‌ر تۆپ و گولله‌ى به‌عس كه‌وتون ، وه‌خێزان هه‌بووه‌ ڕۆڵه‌ى خۆی به‌جێى هێشتووه‌ نه‌یتوانیوه‌ ڕزگاركه‌ریان بێت . له‌سه‌ر دیمه‌نه‌كانى كۆڕه‌و كه‌به‌ده‌ستى وێنه‌گر ئازاد حه‌مید حه‌مه‌د ناسراو به‌ئازاد ده‌ربه‌ندى وێنه‌گیراوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ باس له‌كۆڕه‌وه‌كه‌ ده‌كات

 

 

- له‌باره‌ى هۆكارى وێنه‌گرتنى كۆڕه‌و چى بوو كه‌وێنه‌ى گرتووه‌ ، وه‌له‌كاتێك خۆی خێزانداربووه‌ ، چ خاڵێك وای له‌ناوبراو كرد ده‌ست به‌م ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ بگرێت و پێى هه‌ڵسێت ؟

 

له‌وه‌ڵامدا ئازاد ده‌ربه‌ندى ڕایگه‌یاند ، له‌و كاته‌ى له‌هه‌ولێر بووم كه‌به‌چاوى خۆم ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كانى حكومه‌تى ڕوخاوى به‌عسم بینى نه‌متوانى بمێنمه‌وه‌ هاوشانى كوردستانیان به‌ڕێكه‌وتم له‌گه‌ل هه‌زاران خێزانى كورد له‌پێناو قه‌بول نه‌كردنى ده‌سه‌ڵات و كاره‌ ناشیرن و هێرشه‌كانى به‌عس ئه‌و ڕێگایه‌مان هه‌ڵبژارد ، ده‌ربه‌ندى ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌ئه‌ركى خۆمم زانى كه‌نه‌مكردبا لام قه‌بوڵ كراو نه‌ده‌بوو بۆیه‌ كامێراكه‌م ده‌ست داێ له‌هه‌ولێر كه‌به‌ڕێكه‌وتم تا سنورى ئێران ده‌ستم به‌وێنه‌گرتن كرد ، ئه‌و وێنه‌یه‌ى كه‌له‌لام له‌بیر نه‌كراوه‌ ، له‌و دیمه‌نه‌ ویژدان هه‌ژێنانه‌ى كه‌له‌ڕێگام ده‌م دیت چۆن خێزانى كورد كه‌به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام سته‌مى لێده‌كرێت ڕێگاى كۆچى گرتووه‌ته‌ به‌ر ، وه‌ئه‌و دیمه‌نانه‌ له‌بیر نه‌كراون تێیدا چه‌ندین وێنه‌ له‌به‌رچاومه‌ و كه‌وێنه‌م گرت چۆن سته‌م له‌و گه‌له‌ ده‌كرێت كه‌گوناهى یان ته‌نیا كورد بونیانه‌ ده‌یانه‌وێت پێى بگه‌ن له‌ئازاد بوونیان و گه‌یشتن به‌ڕۆژى خۆیان كه‌خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌سه‌لاته‌كانى ناوچه‌كانیان بن بۆیه‌ش ئه‌و ڕۆژانه‌ به‌سه‌ر كورد داهاتن وه‌ك باسم كرد قوربانى كه‌درا له‌پێناو ئه‌و داوایانه‌ بوو كه‌كورد خه‌باتى بۆى كرد به‌ده‌ستى بێنێت

azzad

- له‌باره‌ى ئه‌و دیمه‌نانه‌ى كه‌تۆمارى كردوون ، دیمه‌نێك كه‌له‌بیر نه‌كراوه‌ لای ، ئازاد ده‌ربه‌ندى ڕایگه‌یاند : به‌داخه‌وه‌ له‌ڕێگاى وێڕاى ئه‌وه‌ى خۆم وێنه‌ى كۆڕه‌وه‌كه‌م ده‌گرت خێزان و منداڵه‌كانیشم ڵه‌گه‌ڵم بوون ، له‌ڕێگا كوڕه‌كه‌م به‌ر گولله‌ تۆپى به‌عس كه‌وت و له‌وێ شه‌هید بوو ، منیش ناچار بووم له‌وێ گۆڕم لۆ هه‌ڵكه‌ند و شاردمه‌وه‌ ، وه‌ وێڕاى ئه‌و زه‌حمه‌تیانه‌ى دیتمان له‌ڕێگا كه‌به‌سه‌ر من و خه‌ڵك داده‌هات حكومه‌تى به‌عس خه‌ڵكى شه‌هید ده‌كرد و قوربانیمان ده‌دا به‌ڵام وره‌ به‌رز بووین ، ئه‌و ڕێگایه‌مان هه‌ڵبژارد كه‌بمێننین ، وه‌من وێڕاى شه‌هید بوونى كوڕه‌كه‌م زیاتر گه‌رمى كردم كه‌له‌وێنه‌گرتن به‌رده‌وام بم كه‌تاكه‌ وێنه‌گرى كۆڕه‌ویش بووم هیچ شتێك نه‌یتوانى ساردم بكاته‌وه‌ و ڕامبوه‌ستێنێ تا نه‌گه‌م به‌ته‌واوى ئه‌و وێنانه‌ى له‌كۆڕه‌و ده‌مه‌وێ وێنه‌ى بگرم بیده‌م به‌جیهان كه‌چۆن كوردستان ئه‌نفال ده‌كرێ ، شه‌هید ده‌كرێ ، كیمیاباران ده‌كرێ ، ئێستا وا كۆڕه‌وه‌و زوڵمى لێده‌كرێ له‌خاكه‌كه‌ى ئاواره‌ده‌كرێ به‌و مه‌به‌سته‌ له‌وێنه‌ گرتنه‌كه‌ به‌رده‌وام بووم به‌و نیازه‌ى بیگه‌یه‌نم به‌هه‌موو جیهان

 

له‌باره‌ى ئه‌و وێنانه‌ى كه‌وێنه‌ى گیران دواتر چۆن بڵاو كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستى میدیاكان و ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌ جیهانیه‌كان ئاماژه‌ى پێدرا كورد دوچارى كۆڕه‌و بووه‌ ، ئه‌نفالێكى دیكه‌ى به‌سه‌ر داهات به‌جۆرێكى دیكه‌ ، ئازاد ده‌ربه‌ندى ڕایگه‌یاند :

 

 

له‌و كاته‌ى ته‌واوى وێنه‌كه‌م گرت و په‌ڕینه‌وه‌ بۆ ئیران له‌كۆمه‌ڵگاى زێوه‌ بووین ، كه‌زۆرینه‌ى خێزانه‌ كورده‌كان له‌وێ بوون له‌و كه‌مپه‌ ، زوو زوو وه‌فد ده‌هاتن بۆ سه‌ردانى خه‌ڵكى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساتباره‌ى به‌سه‌ریان داهاتووه‌ ، ڕۆژێك كه‌ دیتم دوو فرۆكه‌ هاتن بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ ، باس له‌وه‌ كرا مه‌دام میتران دۆستى كورد كه‌خێزانى ئه‌و كاتى فره‌نسۆ میتران بوو هاتووه‌ بۆ پرسین له‌خه‌ڵكى ئاواره‌ى كوردستان له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ژیانیان و گوزه‌رانیان .

منیش هه‌وڵم دا پێى بگه‌م ، دواتر له‌و هه‌وڵه‌م سه‌ركه‌وتوو بوو و سه‌ری گرت پاش ئه‌وه‌ى ڕونكردنه‌وه‌ى خۆمم دا به‌پاسه‌وانه‌كان ، مه‌دام میترانم دی ، خۆمم پێناساند وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێكى كورد هه‌ڵساوم به‌ئه‌نجامدانى كۆڕه‌وه‌كه‌ و له‌گرتنى دیمه‌نه‌كانى ، مه‌دام میتران به‌و كاره‌م زۆر دڵخۆش بوو ڕایگه‌یاند ، به‌و كاره‌ت ئاسوده‌بووم ڕایگه‌یاند هاتووم گوێ له‌داواكارى و یارمه‌تى گه‌لێك بگرم كه‌به‌م شێوه‌یه‌ ئێستا ئه‌و دیمه‌نانانه‌ ئازارى ناخم ده‌دا ، وه‌ ڕایگه‌یاند به‌و وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌ى وێنه‌ت گرتون زیاتر پێى ئاسوده‌ بووم به‌وه‌ى بتوانم له‌گه‌ڕانه‌وه‌م كارێك بكه‌م و بیگه‌یه‌نم به‌هه‌موو جیهان ، خۆشبه‌ختانه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌كه‌ناڵه‌كانى فه‌ره‌نسا و ئاژانسى رۆیته‌رزى جیهانى و كه‌ناڵه‌كانى ئه‌وروپى و جیهانى بڵاو كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر كۆڕه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ش زیاتر منى ئاسوده‌ كرد به‌وه‌ى توانیم خزمه‌تێك پێشكه‌شى گه‌له‌كه‌م بكه‌م  كه‌كارێكم كردووه‌ ئه‌مڕۆ ده‌گه‌یه‌ندرێت به‌جیهان و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، وه‌خۆشحاڵتر بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كار له‌سه‌ر بڵاو كراوه‌ى وێنه‌كانم بكات بڕیارى پێوه‌ ده‌ركرد به‌وه‌ى سنورێك بۆ به‌عس دانرا له‌هێلى 36 به‌بریارى 688 كه‌عێراق ناتوانێ له‌م سنور و هێڵه‌ بێته‌ پێش و كاردانه‌وه‌ى هه‌بێ به‌رامبه‌ر كوردستان .

 

azad

 

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ مرۆییه‌ى كه‌ئه‌نجامى داوه‌ ، خزمه‌تێك بووه‌ پێشكه‌شى گه‌لێكى سته‌م دیده‌ و خێر له‌خۆ نه‌دیوى كردووه‌ ، تا ئێستا به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ى چى بۆ كراوه‌ له‌ڕێزلێنان وه‌یاخود سوپاسێكى بكرێت له‌مه‌راسیمێكى فه‌رمی بۆى كرابێ ؟

 

ئازاد ده‌ربه‌ندى خاوه‌ن وێنه‌گرى كۆِره‌وه‌كه‌ ڕایگه‌یاند : به‌داخه‌وه‌ دوای بیست و حه‌وت ساڵ تا ئێستا ڕێزم لێنه‌نراوه‌ ، به‌جۆرێك من خاوه‌ن ئه‌و وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌م كه‌نابێ له‌به‌ر چاو نه‌گیرێ به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا وه‌زاره‌تى رۆشنبیریش پێم نازانن و ئه‌و ڕێزه‌یان نه‌گرتوم ، گه‌ر پێیان زانیبام ئه‌وا مه‌راسیمێك ڕێك ده‌خرا بۆ ڕێزلێنانم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ى ئه‌نجامم داوه‌ ، وه‌من كارم بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌م كرد به‌ڵام كه‌ده‌بینم  به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى خۆی لێناده‌ن له‌م بابه‌ته‌م ئه‌وا نیگه‌رانى كردووم

 

له‌باره‌ى وه‌ك خۆی تاكه‌ وێنه‌گر بوو وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێكى كورد وه‌یاخود میدیای دیكه‌ هه‌بوو له‌كۆڕه‌وه‌كه‌ كه‌ وێنه‌ بگرێت  ؟

 

ئازاد ده‌ربه‌ندى ڕایگه‌یاند : من له‌هه‌ولێر تا ئیران وه‌ك باسم كرد ته‌نیا بووم له‌وێنه‌گرتنى كۆڕه‌وه‌كه‌ ، نه‌هاتن و ئاماده‌نه‌بوونى میدیاكان و ڕۆژنامه‌نووسان به‌هۆى ڕێگرییه‌كانى عێراق بوو كه‌نه‌یده‌هێشت بێننه‌ خاكى عێراق وێنه‌ كۆڕه‌وه‌كه‌ بگرن ، وه‌ من خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و كاره‌ مێژوویه‌م گرته‌ ئه‌ستۆ كه‌دواتر بڵاو كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان خۆشبه‌ختانه‌

 

 

له‌دوا په‌یام و قسه‌ى بۆمان له‌سه‌ر ئه‌و دیمه‌نانه‌ى خۆى دیتى له‌سه‌ر نه‌هامه‌تیه‌كانى كوردستان ، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ به‌سه‌ر مان چه‌نده‌ پێویسته‌ یه‌كگرو یه‌كگرتوبین  ؟

 

ده‌ربه‌ندى ڕایگه‌یاند: پێویستمان به‌یه‌كگرتووى هه‌یه‌ ، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و ڕابردوو تاڵه‌ى به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان داهات دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ ، میلله‌ت ماندووه‌ قوربانى داوه‌ ، شه‌هید كراوه‌ ، خه‌باتى كردووه‌ ، كیمیا باران كراوه‌ ، ئه‌نفال كراوه‌ ، كۆڕه‌وه‌ى به‌سه‌ر داهاتووه‌ بۆ دووجار ، بۆیه‌ بایه‌كگر و ته‌بابین له‌پێناو پارێزراو بوونمان ، وه‌بگه‌ین به‌ڕۆژى خۆمان له‌ئازاد بوون و سه‌ربه‌خۆى بوونمان ، قوربانیشمان بۆ ئه‌م ڕۆژه‌ بووه‌

 

ئه‌نجامدانى دیمانه‌ : شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.