ئەمڕۆ له گشت شار‌و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رۆژى ئالاى كوردستان به‌رزو پیرۆز راگیرا‌و به‌م بۆنه‌وه له لەسەر قەڵای هەولێر لە رێوڕەسمێکی نەتەوەییدا، رێز لە رۆژی ئاڵای کوردستان گیرا و ئاڵایەکی گەورەی کوردستان بەرز کرایەوە.
بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر قەڵای هەولێر بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستانە، کە پەرلەمانی کوردستان رۆژی 17ـی کانوونی یەکەم (17ـی مانگی 12)ـی وەک رۆژی ئاڵای کوردستان دیاری کردووە.
هه‌ر ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی ئاڵای کوردستانی بەرز ڕاگرت و مەراسیمێکی تایبەتی بۆ ساز کرد، هاوکات ئەمڕۆ، کە ڕۆژی دایکە، ئەم ڕۆژەیش لە پەرلەمانی کوردستان بەرز ڕاگیرا.
سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 17/12/2017، به ئاماده‌بوونی (د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى)، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و خاتوو (بێگه‌رد تاڵه‌بانی)، سكرتێری په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له میوانان و ڕاوێژكاران و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا له گۆڕه‌پانی ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی ئاڵای كوردستان و ڕۆژی دایك به‌رز ڕاگیرا.
سه‌ره‌تای ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان به بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێ كرد و پاشان وته‌ی به‌خێرهێنان له لایه‌ن (تاریق جه‌وهه‌ر سارمه‌می)، ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه، كه تێیدا وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان و میوانانی ڕێوڕه‌سمه‌كه، ئاماژه‌ی به‌و دوو یاسایه كرد، كه بۆ ئه‌و دوو بۆنه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوون و تیشكی خسته سه‌ر مێژووی هه‌ڵكردنی یه‌كه‌م ئاڵای كوردستان.
دواتر له لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سكرتێری په‌رله‌مانه‌وه به ڕێوڕه‌سمێكی شایسته له‌گه‌ڵ مۆسیقای سه‌ربازی، ئاڵای كوردستان به‌رز كرایه‌وه و هه‌ر به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه دكتۆر (جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی)، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌و دوو یاسایه كرد، كه بۆ ئه‌و دوو بۆنه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوون و به ناوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرد و به بۆنه‌ی ڕۆژی دایكیشه‌وه پیرۆزباییی له دایكی شه‌هیدان و سه‌رجه‌م دایكانی كوردستان كرد و ڕۆلی دایكانی له خه‌بات و شۆڕش و قوربانیدان و تێكۆشانى گه‌له‌كه‌مان و كوردستاندا به‌رز نرخاند.
(د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی) ئاماژه‌ی به ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی شه‌هیدان كرد، كه به خوێنی خۆیان ئاڵای كوردستانیان به به‌رزی هێشته‌وه و ڕایگه‌یاند: "سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان داده‌نوێنین، كه گیانی خۆیان كرده قوربانی له پێناو به‌زڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و دابینكردنی ماف و ئازادییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان".
هه‌ر له وته‌كه‌یدا ئه‌و ڕۆژه‌ی به ڕۆژێكی مێژوویی له‌قه‌ڵه‌م دا و ئاڵای كوردستانی به سیمبولی نیشتمانی و نیشانه‌ی سه‌روه‌ریی گه‌ل و خاكی كوردستان و به‌یداخی خه‌بات و قوربانیدان و ناسنامه‌ی گه‌له‌كه‌مان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه وه‌سف كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئه‌و دۆخه هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌ى كه ئه‌مڕۆ گه‌له‌كه‌مان و هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه به هۆی ڕووداوه‌كانی 16ى ئۆكتۆبه‌ر و ڕۆژانی دواتری كه‌وتنه‌وه.
باسی له‌و تاوانانه‌ش كرد، كه له لایه‌ن سوپای عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئه‌نجام دران، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی دووزخورماتوو و كه‌ركووك و قه‌ره‌ته‌په و شوێنه‌كانی دیكه.
ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چارەكردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق، له پێش ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم كرد، كه هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر دیالۆگ و گفتوگۆ كردووەته‌وه دوور له به‌كارهێنانی هێز و مه‌نتقی لاوازی و بێهێزی له گفتوگۆكاندا بۆ چارەكردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوورى هه‌میشه‌ییی عێراق و پێداگریی لەسەر پێویستیی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ى ده‌ستوور كرده‌وه.
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی بایه‌خدانی زیاتر به كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان كرده‌وه له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و ئاماژه‌ی به ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له به‌رگریكردن له خاك و نیشتمان و خه‌ڵكی كوردستان و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی یه‌كخستنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی تواناكانی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرده‌وه.
له كۆتاییی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌شدا له لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سكرتێری په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئاماده‌بووانه‌وه، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیی تایبه‌ت به دایكه زولێخا، كه به دایكی پێشمه‌رگه ناسراوه، كرایه‌وه كه له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر (مه‌حمود هه‌ولێری)، وێنه‌گری په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده كرابوو، هه‌روه‌ها پێشانگایه‌كی شێوه‌كاریی هونەرمەندى شێوەکار (بەهار شێروانی) کرایەوە.
هه‌ر ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧/١٢/٢٠١٧، لە ڕۆژی ئاڵادا لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، مەراسیمێک بۆ ڕۆژی ئاڵا بەڕێوەچوو.
لەو مەراسیمەدا، کە بەئامادەبوونی ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی, بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت و سەرجەم بەڕێوەبەرەکان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو، مەراسیمەکە بەھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە گۆڕەپانی وەزارەت لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پشکین و دڵنیایی جۆرییەوە دەستی پێ‌کرد.
پاشان د.کەریم عەبدول، ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، کە ئەمڕۆ ڕۆژێکی پیرۆزە لە مێژووی گەلەکەمان، بۆیەکەم جار لە مێژوودا و لە ڕێککەوتی ١٧/١٢/١٩٤٥، لەشاری مەھاباد ئاڵای پیرۆزی کوردستان ھەڵکراو، بۆیە لەم ڕۆژە بەدواوە ھەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەپارچەکانی تری کوردستان بووە نەریتێکی نەتەوەیی، لەو ساوە تا ئەمڕۆش لەژێر پەرچەمی ئەم ئاڵایەشدا ئاگری شۆرش و بەرخودانی گەلی کورد دژ بەدوژمنانی میللەتەکەمان پەرەی سەند و بلێسەی گیانفیدای و خۆبەختکردن لەپێناو خاک و نیشتمان گەشەی کرد.
ئەوەشی خستە روو، کە پەرلەمانی کوردستان لە ڕێککەوتی ١٧/ ١٢/٢٠٠٩، لە کۆبونەوەیەکیدا ئەم ڕۆژەی بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکرد، لەو کاتەوە ھەموو ساڵێک لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان، دەزگا و دامەزراوە حکوومییەکان مەراسیم و سمینار و چالاکی جۆراو جۆر‌و تایبەتی بۆ رێک ئەخرێت.
هه‌وره‌ها لە چوار رێیانی ئاڵا لە سەنتەری شاری سۆرانیش، مەڕاسیمی رۆژی ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە بەرزر اگیرا.
نورەدین دری، بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی دەزگای پاراستنی ئاڵای کوردستان، رایگەیاند: "ساڵانە بۆ بەرزراگرتنی رۆژی ئاڵا، ژمارەیەک چالاکی لە شار و شارۆچکەو ناوچەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەمساڵ واتە ئەمڕۆ یەکشەممە 17/12/2017، کە بەرۆژی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمەرگە دیاریکراوە، لە مەڕاسیمێکی شایستە لە چوار رێیانی ئاڵا لە شاری سۆران، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی، حزبی، سەربازی، کەسوکاری پێشمەرگە و شەھیدان و خەڵکی دەڤەرەکە یادەکە بەرزرا گیرا".
بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی دەزگای پاراستنی ئاڵای کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە ئەم ساڵ یادکردنەوەکە جیاواز بوو لەگەڵ ساڵانی رابردوو، چونکە وێڕای چەند بڕگەیەکی نوێ، لەھەمانکاتیشدا زیاتر لە 20 ئاڵای کوردستان لە شوێنەکە جێگیر کراون، کە ماوەی چەند رۆژێکە ئامادەکاری بۆ دەکەن.
د رۆژا ئالایێ کوردستانێ دا دا ئەڤرۆ مەزنترین ئالا ب بلنداھیا 55 مەتران ل پارکا بارزانی ل نیڤا باژێرێ دھۆکێ ب ئامادەبوونا جەماوەرەکێ مەزن هاته بلندکرن.
پەھلەوان شێخ مەمی، بەرپرسێ دەزگایێ پاراستنا ئالایێ کوردستانێ دیار کر، ئەڤرۆ رۆژا 17/12/2017 ب ئامادەبوونا پارێزگارێ دھۆکێ و جەماوەرەکێ مەزن یێ خەلکێ دھۆکێ، مەزنترین ئالا ب بلنداھیا 55 مەتران و ب درێژیا 15 مەتران و ب فرەھی 10 مەتران ل پارکا بارزانیێ نەمر ھاتە بلندکرن.
شێخ مەمی ئاشکرا کر کو ب ڤێ ھەلکەفتێ گرۆپێ وان ھژمارەکا مەزن یا چالاکیان پلان کرنە و ل ژێر درۆشمێ (ھەر مللەتەکێ ببیتە ئێک رێز، دێ بیتە مەزنترین ھێز) ئەڤ رۆژە ل پارێزگەھا دھۆکێ ھاتە ساخکرن و گۆت: ل ھەمی قوتابخانێن پارێزگەھا دھۆکێ ژی ئەڤ رۆژە ب شێوەیێن فەرمی و ئاھەنگان یا ھاتە ساخکرن.
هه‌روه‌ها حەمزە رەزیکی، رێڤەبەرێ راگەھاندنا ساخلەمیا پارێزگەھا دھۆکێ دیار کر، وان وەکو رێڤەبەریا گشتیا ساخلەمیا دھۆکێ ژی ئالایەکێ مەزن ل پارکا رێڤەبەریێ ئەڤرۆ د رۆژا ئالای دا دانایە و گۆت: ئالایێ کوردستانێ ب رەنگ و نەتەوە ئۆلێن جوداڤە ل سەر دەمێن جودا ھاتیە پاراستن، ئەم ژی خۆ سەرفەراز دبینین د ھەمبێزا وێ ئالای دا دژین و بەرەڤ دەولەتبوونێ بچین.
رێڤەبەرێ گشتیی پەروەردا پارێزگەھا دھۆکێ ژى دیارکرکو ئەڤرۆ ١٧/١٢/٢٠١٧ ل سنۆری ھەر ١٠ پەروەردیێن قەزایێن دھۆکێ ل ١٦١٦ قوتابخانەیان، رۆژا ئالایێ کوردستانێ ھاتە کرن.
عومەر عەلی، رێڤەبەرێ گشتیی پەروەردا پارێزگەھا دھۆکێ دیارکر:" ئالایێ کوردستانێ ھێمایی ئازادی وسەربەخۆیا مللەتی کورد ل ھەموو جیھانی وبەرھەمێ خوینا شەھێدین کورد وکوردستانێ یە مە ڤیا ھەموو قوتابخانێن دھۆک بھێتە ساخکرن رۆژا ئالایێ کوردستانێ چونکو ھیمایی نەتەوەیێ یا فەرە قوتابیی ھەموو ھەلکەڤتین وبیروەرێن نەتەوەیێ ودیرۆکێ وشورەشین کوردی ب مێشکی ھەر تاکەکێ کورد وقوتابیان بھێنە چاندن".
خۆ‌یا ژی کر:" ڤیانا وەلاتی وئاخ وپێشمەرگە دل ھەموو کەساندا بھێنە چاندن ل سنۆری پەروەردا دھۆکێ ھەموو ھەلکەڤت وبیرەورێن نەتەویێ دھێنە ساخکرن".
له لایه‌كى تره‌وه بەرپرسێکی ئەمنی کەرکووک، ئاماژە بەوە دەدات، کە بەھۆی پۆشینی جلی کوردییەوە بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە، 25 قوتابی زانکۆی کەرکووک، لەلایەن پاسەوانانی زانکۆوە، سووکایەتییان پێ کراوە.
بەرپرسێکی ئەمنی لە کەرکووک، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 17/12/2017 دوای ئەوەی 25 قوتابی زانکۆی کەرکووک، بە جلی کوردی و بە سێ ئاڵای کوردستانەوە بۆ زانکۆ ڕۆشتوون، لەلایەن پاسەوانی زانکۆکەوە سووکایەتییان پێ کراوە و پێیان گوتراوە ئێوە ئاژاوەچین، لەگەڵ ئەوەشدا پاسەوانەکە بانگی بەرپرسەکەی خۆی کردووە کە پلەی موقەدەمی ھەیە و ئەویش سووکایەتییەکی زۆری بەو گەنجانە کردووە، مۆبایلی لێ وەرگرتوون و دەمانچەی لێ ڕاکێشاون و دواتریش بەڕێی کردوون".
ئەو بەرپرسە ئەمنییەی کەرکووک، جەختیشی لەوە کردەوە، کە ھۆکاری سووکایەتییانەی کە بە خەڵکی کەرکووک و پیرۆزییەکانی کوردستان دەکرێت، لە ئەستۆی ئەو باڵەی خیانەتکارەی ناو یەکێتییە کە لە 16ی ئۆکتۆبەر بەڕێککەوتنی پێشوەختە حەشدی شەعبییان ھێنایە ناو کەرکووک رادەستیانکردن، گوتیشی: "ئەو گرووپەش رۆژانە لە ناو کەرکووک مانەتەوە، بەڵام ھیچ حسێبێکیان بۆ ناکرێت، بەبێ چەک دەسووڕێنەوە و دەسەڵاتی منداڵێکیشیان لەو شارەدا نەماوە".
هه‌وره‌ها بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، بەشێوەیەکی نا فەرمی لە چەند قوتابخانەیەکی شارەکەدا ئاڵای کوردستان بەرز کراوەتەوە، لە کاتێکدا بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لەو شارەدا سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان کراوە.
شێرزاد ڕەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک، ڕایگەیاند: "بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە پیرۆزبایی لە کەرکووکییەکان و گشت کوردێک دەکەم، چونکە بەبڕوای ئێمە ڕۆژی ئاڵا، ڕۆژێکی پیرۆزە، چونکە ئاڵا سیمبولێکە و ناسنامەی ھەموو گەلێکە و ئێمە شانازی بە ئاڵای کوردستانیشەوە دەکەین و بۆی دەژین و لە پێناویشیدا دەمرین".
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک، ئەوەشی خستەڕوو، وەک قوتابخانە کوردییەکانیش ئێمە ساڵانە لە 17ی دیسێمبەردا ئاڵای کوردستان‌مان لە سەرجەم قوتابخانەکان بەرز کردووەتەوە، جگە لەوەش لە سەر سەرجەم قوتابخانەکان ئاڵای کوردستان ھەبووە، بەڵام لەڕۆژی ئاڵادا مەراسیمان بۆ ئەو ڕۆژە ئەنجام داوە و قوتابیان جلی پێشمەرگەیان لەبەر کردووە و تەنانەت ئاھەنگمان بۆی گێڕاوە و سروودمان بۆی گوتووە، ئێستاش بەداخەوە بەشێوەی نا فەرمی قوتابیان لە چەند قوتابخانەیەک ئاڵای کوردستان ھەڵدەکەن".
هه‌ر ئەمڕۆ یەکشەممە بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، لە بەشێک لە قوتابخانە و خوێندگەکانی چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوە چوو.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 2017/12/17 هاوکات لەگەڵ کرانەوەی قوتابخانەکان لە چەند قوتابخانەیەکی شارەکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە و شار و شارۆچەکانی دیکە، بە ڕێوڕەسمی تایبەت و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕاگیراو قوتابیان و مامۆستایان بە لەبەرکردنی جلوبەرگری ئاڵ و واڵای کوردی و هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و بەڕێوەبردنی چالاکی و نمایشی جۆراوجۆر، ڕێزیان لەو ڕۆژە مێژووییە گرت.
دیاریکردنی ئەو رۆژە بەهۆی هەڵکردنی ئەو ئاڵایە بوو لە رۆژی 17/12/1946 لە شاری مەهاباد، کە مانگێک بەر لە ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان، کە لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندرا و هەڵکرا کە پێشەوا قازی محەمەد بە یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان دیاری کرا و مستەفا بارزانی، رێبەری شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستانیش وەک سوپاسالاری کۆمار، دیاری کرا.
لە ساڵی 1999، پەرلەمانی کوردستان رۆژی 17ـی کانوونی یەکەم (17ـی 12)ـی هەموو ساڵێکی، وەک رۆژی ئاڵای کوردستان دیاری کرد.
دیاریکردنی ئەو رۆژە بەهۆی هەڵکردنی ئەو ئاڵایە بوو لە رۆژی 17/12/1946 لە شاری مەهاباد، کە مانگێک بەر لە راگەیاندنی کۆماری کوردستان، کە لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیەندرا و پێشەوا قازی محەمەد بە یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان دیاری کرا و مستەفا بارزانی، رێبەری شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستانیش وەک سوپاسالاری کۆمار، دیاری کرا، هەڵکرا.
ئاڵای کوردستان بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان بووەتە ئاڵای فەرمیی هەرێمی کوردستان و نیشانە و رەنگەکانیشی دیاری کراوە.
هەروەک لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئاڵای کوردستان لاکێشەیە و پانییەکەی دوو لەسەر سێی درێژییەکەیەتی و دابەش کراوە بەسەر سێ لاکێشەی یەکسان.
لاکێشەی سەرەوە رەنگی سوورە و هێمایە بۆ شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان، لاکێشەی ناوەڕاست سپییە و هێمایە بۆ ئاشتیخوازیی گەلی کوردستان و ئازادیی و لێبووردن، هەروەها لاکێشەی خوارەوە سەوزە و هێمایە بۆ کشتوکاڵ و ژینگەی کوردستان.
خۆرێک، کە بە یاسا دیاری کراوە، لە ناوەڕاستی ئاڵاکەیە و هێمایە بۆ بەردەوامیی ژیان و جەژنی نەورۆز.
بەپێی یاساکە، جگە لەو رەنگ و هێمایانە نابێ هیچ نووسین یان رەنگ و وێنەیەکی دیکە بخرێتە سەر ئاڵای کوردستان.
دەقی بڕیارەکەی پەرلەمانی کوردستان:
یاسای ئاڵا له هه‌رێمی کوردستان
یاسای ئاڵای هەرێمی كوردستان
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بە ناوی گەل
ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژمارەی بڕیار:26
رۆژی بڕیار:11/11/199
((بڕیار))
پشت بەو دەسەڵاتەی كە بە پێی بڕگە (3)ی ماددە (2) لە یاسی ژمارە (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوەو لەسەر ئەو بنەمایەی كە ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی 11/11/1999ی‌دا یاساكاری كردووە ، ئەم یاسایەمان دەرهێنا:
یاسای ژمارە ((14)ی ساڵی 1999
یاسای ئاڵای هەرێمی كوردستانی عێراق
ماددە یەكەم:
هەرێمی كوردستانی عێراق ئاڵایەكی دەبێت بە شێوەی لاكێشەیی ، كە پانیەكەی دوو لەسەر سێی درێژیەكەی دەبێت و ، دابەش كراوە لەسەر سێ لاكێشەی ئاسۆیی یەكسان لە درێژی و پانی دا‌و ، پێكهاتەكەی بەم شێوەیەیە:
1-لاكێشەی سەرەوە ڕەنگی سورەو ، هێمای شەهیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كوردە.
2-لاكێشەی ناوەراست ڕەنگی سپی دەبێت ، هێمای ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و لێبوردنە (تسامح) ، كە خەڵكی كوردستان ئاواتە خوازیەتی.
3-خۆرێكی زەرد دەكەوێتە ناوەراستی لاكێشە سپییەكەوەو ، چەقەكەی خاڵی یەكتر بڕینی تیرەی لاكێشە سپیەكە دەبێت و ، تیرەی خۆرەكە ئەوەندەی پانایی لاكێشە سپیەكە دەبێت و ، (21) بیست و یەك تیشكی لێوە دەردەچێت بە شێوەی سێگۆشەی دوو لا یەكسان و ، بنكەكانی یەك له‌سەر بیست و یەك لە چێوەی گۆی خۆرەكە دەبێت و ، درێژیشیان بگاتە نیوەی هەردوو لاكێشە سوور‌و سەوزەكە . خۆرە زەردەكە هێمای بەردەوام بوونی ژیان و زانست و هیوا و ئومێدەو ، (21) بیست و یەك تیشكەكەیش هێمای جەژنی نەورۆزی نەتەوایەتییە ، ڕۆژی بەرخودان و ڕاپەڕین و شۆرش ڕزگاریی دژ بە زوڵم و زۆر‌و چەوساندنەوە.
4-لاكێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوز دەبێت و ، هێمای كشتوكاڵ و سروشت و ژینگەی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.