Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:58

بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو درێژەی هەیە

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو درێژەی هەیە.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی لە چەند مانگی پێشوودا بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو درا، هاووڵاتییان بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازیان لە بڕیارەكە كرد و لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا سەردانی بنكەكانی كۆكردنەوەی داهات و فەرمانگەكانی ئاویان كرد و لە بڕیارەكە سوودمەندبوون.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لەبەر بەرژەوەندی گشتی، ئەو بڕیارە ئێستاش كاری پێ دەكرێت و هەتا مانگی چواریش درێژەی هەیە، هاووڵاتییانیش دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی ئاو و بنكەكانی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو بكەن و بە داشكاندنەوە قەرزەكان بۆ حكوومەت بگەڕێننەوە.


شوان عه‌زیز

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.