یاریزانی ئیسپانی پێدرۆ مارتینێز نازناوی پاڵه‌وانیتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی چیلی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا، له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، مارتینێزی پۆلێنكراوی حه‌فتا و دووه‌می ڕیزبه‌ندی تینسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له سێباستیان بایزی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی حه‌فتاوهه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
ئه‌م دوو یاریزانه بۆ یه‌كه‌م جار بوو له یاریه‌كدا به‌یه‌ك بگه‌ن، یاریه‌كه‌ش ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له نێوان هه‌ردوو یاریزان به‌خۆوه بینی كه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر‌و چل و هه‌شت خوله‌ك به‌رده‌وام بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان چوار شه‌ش، شه‌ش چوار، شه‌ش چوار بوو.
به‌م ئه‌نجامه‌ش مارتینێزی ته‌مه‌ن بیست و چوار ساڵ یه‌كه‌م نازناوی له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی مسۆگه‌ركردو ڕكابه‌ره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌شی له بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م نازناوی خۆی بێ به‌ش كرد.
پێدرۆ مارتینێز نازناوی پاڵه‌وانیتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی چیلی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.