Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:29

له‌ ئێن بی ئه‌ی دیترۆیت پیستۆنز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كلیڤلاند كاڤالیرس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی دیترۆیت پیستۆنز بە سەد  وشەش خاڵ بەرامبەر بە سەد و سێ‌ خاڵ لە تیپی كلیڤلاند كاڤالیرسی میوانی بردەوە.
 لە یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو تیپ لە ڕكابەریەكی توندی یەكتری بوون بۆ تۆماركردنی خاڵەكان، تا لە ماوەی چوارەم و كۆتاییدا، یاریزانانی دیترۆیت توانیان پێش میوانەكەیان بكەون و ڕووبەڕوو بوونەوەكەیان بە جیاوازی سێ‌ خاڵ بە سوودی تیپەكەیان تەواوكرد كە ئەمەش دووەم سەركەوتنی لەسەریەك و پازدەمین بردنەوەی دیترۆیت بوو لەم وەرزەی ئێن بی ئەی، یاریزان هامیدۆ دیالۆ ڕۆڵێكی كاریگەری لەم بردنەوەی دیترۆیت بینی و بیستویەك خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد.
 كایدێ‌ كینینگهامی هاوكارەكەشی حەڤدە خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەو لاشەوە یاریزان لاوری ماركانێن بیستودوو خاڵی بۆ كلیڤلاند تۆماركردو تیپەكەشی سێیەم یاری لەسەریەك و بیست و چوارەمین لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند .
 
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.