Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 02:22

یەكێتیی ئەورووپا گورزی قورس لە بەرژەوەندییەكانی رووسیا دەدات

یەكێتیی ئەورووپا، سزاكانی بە جۆرێك بۆ سەر رووسیا كە ئۆپەراسیۆنی سەربازی كردووەتە سەر ئۆكراینا، ئامادە كردووە، ئابووری ئەو وڵاتە لاواز دەكات.
کوردستان TV
100%

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا لەگەڵ نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ دوای دەستوەردانی سەربازی رووسیا لە ئۆكراینا، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجام دا.
ڤۆن دێر لاین بە تیشك خستنە سەر ئەوەی كە، لەو كاتە سەخت و تاریكەدا یەكێتیی ئەورووپا لەگەڵ ئۆكراینا و گەلی ئۆكراینادایە، گوتی: "رووسیا تەنها ناوچەی دۆنباس-ی ئۆكراینا نا، بەڵكو سەقامگریی ئاسایشی ئەورووپا و سیستەمی نێودەوڵەتیشی بەئامانج گرتووە.
سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا بە تیشك خستنە سەر ئەوەی كە پاكجێك بۆ سزادانی توند و قورس بۆ سەر رووسیا بە هۆی ئەم كارانەیەوە پێشكەیشی لووتكەی سەركردەكانی یەكێتییەكە دەكەن بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر بدرێت كە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لووتكەكە ئەنجام بدرێت، لەبارەی سزاكانەوە گوتی: "لە رێی ئەم پاكێجەوە سێكتەرە ستراتیژییەكانی ئابووری رووسیا و رێگاگرتن لە گەیشتنە بازاڕی تەكنەلۆژیای گرنگ بە ئامانج دەگرین. بنەما و توانای گەشەسەندنی ئابووری رووسیا لاواز دەكەین. وەك بەشێك لەمەیش سەروەت و سامانی رووسیا لە یەكێتیی ئەورووپا بلۆك دەكەین و رێگا دەگرین لە گەیشتنی بانكەكانی رووسیا بە بازاڕی دارایی. هاوشێوەی پاكێجی یەكەم لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەكانماندا هەماهەنگین. ئەم پاكێجانە بە جۆرێك ئامادەكراون كە گورزی قورس لە بەرژەوەندییەكانی كرێملین و پارە تەرخانكەران بۆ جەنگ بدەن".
ناوبراو گوتیشی: "رێگە نادەین سەرۆكی رووسیا (ڤلادیمیر پوتین) تەلارسازیی ئاسایش كە دەیان ساڵە ئاشتی و سەقامگیری بۆ ئەورووپا بەدیهێناوە تێكبدات".
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.